Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

كه‌ناڵی BBC : سعودیه‌ تیمێكی پێكهێناوه‌ بۆ له‌ناوبردنی كه‌سانی ئۆپۆزسیۆن


په‌یام

كه‌ناڵی‌ بی‌ بی‌ سی‌ ئاشكرایده‌كات عه‌ره‌بستانی‌ سعودیه‌ تیمێكی‌ 50 كه‌سی‌ بۆ له‌ناوبردنی كه‌سایه‌تییه‌كانی ئۆپۆزسیۆن له‌ناوه‌و ده‌ره‌وه‌ی‌ وڵات پێكهێناوه‌و تیمه‌ سعوودییه‌كه‌ ناوی لێنراوه‌ "پڵنگ".


بی بی سی له‌ راپۆرتێكدا كه‌ به‌ ناوی (شازده‌ی جێنشین له‌ژێر چاودێری وردبین دایه‌) باس له‌ زنجیره‌یه‌ك كرده‌ی ڕفاندن و هێرش بۆ سه‌ر كه‌سایه‌تییه‌كانی ئۆپۆزسیۆنی سعوودیه‌ له‌و وڵاته‌ و وڵاتانی ئه‌ورووپا ده‌كات و ده‌شڵێت: كه‌سایه‌تییه‌كی ئۆپۆزسیۆن له‌ میانی ده‌ستبه‌سه‌ركردنیدا به‌ر له‌ ساڵێك له‌ كوژرانی جه‌مال خاشقچی ، گیانی له‌ده‌ستداوه‌.

له‌و راپۆرته‌دا ئه‌وا ئاشكراوه‌، تیمێكی سعوودی كه‌ له‌ 50 كه‌س پێكهاتووه‌ له‌ هاوینی ئه‌مساڵدا بۆ جێبه‌جێكردنی ئه‌ركی له‌ناوبردنی كه‌سایه‌تییه‌كانی ئۆپۆزسیۆن له‌ناوه‌و ده‌ره‌وه‌ی سعوودیه‌ پێكهێنراوه‌، بی بی سی ئاماژه‌ی‌ به‌وه‌كردووه‌ زانیارییه‌كانی‌ له‌ سه‌رچاوه‌یه‌كی‌ نێو سعوودیه‌ وه‌رگرتووه‌ كه‌ ناوی خۆی ئاشكرا نه‌كردووه‌ و كه‌سێكی نزیكی له‌و تیمه‌دایه‌.

هاوكات كاربه‌ده‌ستانی سعوودیه‌ بۆ بی بی سی وتوویانه‌ "به‌هه‌موو شێوه‌یه‌ك زانیاری و بانگه‌شه‌كانی نێو راپۆرته‌كه‌، ڕه‌تده‌كه‌ینه‌وه‌ و دوورن له‌ ڕاستییه‌وه‌".

كاربه‌ده‌ستانی سعوودیه‌ ئاماژه‌یان به‌وه‌شداوه‌ كه‌ لیژنه‌یه‌ك به‌سه‌رۆكایه‌تی شازده‌ی جێنشین، محه‌مه‌د بن سه‌لمان بن عه‌بدولعه‌زیز ئالسعود به‌ ئامانجی رێكخستنه‌وه‌ی كاره‌كانی سه‌رۆكایه‌تی هه‌واڵگری گشتی پێكهێنراوه‌.

70 جار خوێندراوەتەوە
08/11/2018

بابەتی زیاتر