Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

كه‌ناڵی جه‌زیره‌: سعودیه‌ ته‌رمی‌ خاشقچی‌ به‌ماده‌یه‌كی‌ كیمیایی‌ به‌هێز تواندوه‌ته‌وه‌


په‌یام

هه‌ر له‌سه‌ر هه‌مان دۆسیه‌ تیمی لێكۆڵینه‌وه‌ی توركیا ئه‌و مادده‌یان دۆزییه‌وه‌ كه‌ ته‌رمی جه‌مال خاشقچی تێدا توێنراوه‌ته‌وه‌.


كه‌ناڵی جه‌زیره‌ی قه‌ته‌ری له‌زاری سه‌رچاوه‌یه‌كه‌وه‌ ئاشكرایكردووه‌: تیمه‌كانی گه‌ڕان و پشكنین و لێكۆڵینه‌وه‌ له‌ دۆسیه‌ی خاشقچی له‌یه‌كێك له‌ ژووره‌كانی ماڵی موحه‌ممه‌د عوتیبی سه‌ركونسوڵی سعودیه‌ له‌ ئه‌سته‌مبوول ئه‌و مادده‌ كیمیاییه‌یان دۆزیوه‌ته‌وه‌ كه‌ ته‌رمه‌كه‌ی تێدا توێنراوه‌ته‌وه‌.

ئه‌و سه‌رچاوه‌ به‌ جه‌زیره‌ی ووتوه‌: دڵنیابوونه‌ته‌وه‌ له‌وه‌ی كه‌ پاش كوشتنی خاشقچی ته‌رمه‌كه‌ی له‌نێو مادده‌یه‌كی به‌هێزی توێنه‌ره‌وه‌ی كیمیاییدا له‌ ماڵی موحه‌ممه‌د عوتێبی سه‌ركونسوڵدا  توێنراوه‌ته‌وه‌و دڵنیایشی داوه‌ له‌وه‌ی كه‌ ووڵاته‌كه‌ی په‌رده‌پۆشی تاوانێكی له‌م جۆره‌ ناكات.

ئه‌و سه‌رچاوه‌ باسیله‌وه‌شكردووه‌ پاش پشكنینی نمونه‌یه‌ك له‌ ئاوی بیری ماڵی سه‌ركونسوڵ و ئاوه‌ڕۆی ئه‌و ناوچه‌یه‌، پاشماوه‌ی تێكه‌ڵه‌ی هایدرۆفلۆریك و چه‌ند مادده‌یه‌كی دیكه‌ی كیمیاییان دۆزیوه‌ته‌وه‌.

جێی ئاماژه‌یه‌ دوای ئه‌وه‌ی تیمه‌ 15 كه‌سییه‌كه‌ كونسوڵخانه‌ی سعودییه‌یان به‌جێده‌هێڵن، ده‌چنه‌ ماڵی سه‌ركونسوڵ و چه‌ند كاتژمیرێك له‌وێ ده‌مێننه‌وه‌و دواتر توركیا ده‌گه‌ڕینه‌وه‌ سعودیه‌.

پاش دووهه‌فته‌ له‌ بێسه‌روشوینی بوونی خاشقچی حكومه‌تی سعودیه‌ ڕێگه‌ی به‌ تیمی لێكۆڵینه‌وه‌ی توركیا دا تا ماڵی سه‌ركونسوڵی سعودیه‌ بپشكنن.

175 جار خوێندراوەتەوە
08/11/2018

بابەتی زیاتر