Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

ئەمریکا.. ١٢ کەس لە یانەیەکی شەوانەدا کوژران


پەیام

لە ئاکامی رووداوێکی تەقەکردن له‌ناو یانه‌یه‌كی شه‌وانه‌دا له‌ ویلایه‌تی كالیفۆرنیا باشووری رۆژئاوای ئه‌مریكا، 12 كه‌س کوژران کە تەقەکەرەکەیشی تێدایە.

ئه‌فسه‌رێك به‌ناوی گارۆ كوریجیان رایگه‌یاندووه‌، کەسێک له‌ناو یانەکەدا به‌ هه‌ڕه‌مه‌كی ته‌قه‌ی كردووه‌ كه‌ سه‌دان كه‌سی تیادا بووه‌ و له‌ ئه‌نجامدا، 11 كه‌س و ئەنجامدەری تەقەکردنەکە کوژراون.

گارۆ كوریجیان باسی له‌وه‌شكرد كه‌ یه‌كێك له‌وانه‌ی له‌و هێرشه‌دا کوژراوە كارمه‌ندێكی ئاسایشه‌ كه‌ دوا به‌دوای رووداوه‌كه‌ گه‌یشتووه‌ته‌ شوێنه‌كه‌.

بە پیێ زانیاری میدیا ئەمریکییەکانیش لانی کەم ١٠ کەسی دیکەش برینداربوونە.

هاوکات تۆمەتبارەکە لەناو باڕەکەدا بە مردوویی دۆزراوەتەوە و تا ئێستاش ناسنامەکەی و هۆکاری تەقەکردنەکەی ئاشکرانەکراوە.

105 جار خوێندراوەتەوە
08/11/2018

بابەتی زیاتر