Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

ڤیدیۆ.. پۆلیسی سلێمانی دانپێدانانی تۆمەتبارێك بڵاودەكاتەوە كە 200 هەزار دۆلاری دزیوە


پەیام 

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی سلێمانی بڵاویکردەوە لەچالاكییەكی هێزەكانی بەرێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی/ بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوان، توانرا تۆمەتبارێك دەستگیربكرێت كەبڕی 200 هەزار دۆلاری لەكارگەیەك دزیوە.

پاش تۆماركردنی سكاڵای یاسایی لەلایەن كارگەیەكی دروستكردنی بۆری پلاستیك بەهۆی دزینی پارەی كارگەكەوە، هێزەكانی بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوان دەستیان بەلێكۆڵینەوەی ورد كردو لەكاتی لێدانەوەی كامێرای چاودێری كارگەكەدا دەركەوت كە كارمەندێكی كارگەكە بەو تاوانە هەستاوە.

لەدانپێدانانەكانیدا تۆمەتبارەكە ئاماژە بۆ ئەوە دەكات كە لەساڵی 2014 وە بەبەردەوامی پارەی لەكارگەكە بردووە كە بەكۆی گشتی دەكاتە 200 هەزار دۆلار

لەئێستادا تۆمەتبار بەپێی مادەی 446 لەیاسای سزادانی عێراقی بەندەو لێكۆڵینەوەكان بەردەوامن.

879 جار خوێندراوەتەوە
08/11/2018

بابەتی زیاتر