Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

پەڕلەمانی عێراق پرسی‌ له‌ناوچوونی‌ به‌كۆمه‌ڵی‌ ماسی‌ پارێزگاكانی‌ بابل و دیالاو به‌غدای تاوتوێکرد


پەیام 

ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌رانی‌ عێراق كۆبوونه‌وه‌ی‌ ئاسایی‌ خۆی‌ ئه‌نجامداو چه‌ند ته‌وه‌رێكی‌ تاووتوێكرد به‌ڵام گفتووگۆی‌ له‌باره‌ی‌ ڕه‌شنووسی‌ بودجه‌ی‌ 2019ـی‌ عێراقه‌وه‌ نه‌كرد.

دوانیوه‌ڕۆی‌ ئه‌مڕۆ ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌رانی‌ عێراق دانیشتنی‌ ئاسایی خۆی‌ ئه‌نجامدا، له‌كۆبوونه‌وه‌كه‌دا پێچه‌وانه‌ی‌ كارنامه‌ی‌ دانیشتنه‌كه‌، هیچ باس له‌ ڕه‌شنووسی‌ بودجه‌ی‌ 2019ـی‌ عێراق نه‌كرا، كه‌ له‌دانیشتنی‌ سێشه‌ممه‌ی‌ ڕابردوودا بۆیه‌كه‌م جار گفتووگۆی‌ له‌باره‌و كرا.

هاوكات پێكهێنانی‌ لیژنه‌ هه‌میشه‌ییه‌كانی‌ په‌رله‌مان كه‌ بڕیاربوو ته‌وه‌رێكی‌ دیكه‌ی‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌ی‌ ئه‌مڕۆی‌ په‌رله‌مان بێت گفتووگۆی‌ له‌باره‌وه‌ نه‌كرا، هه‌روه‌ك متمانه‌دان به‌و وه‌زاره‌تانه‌ی‌ حكومه‌ت كه‌ تائێستا متمانه‌یان پێنه‌دراوه‌ بۆ دانیشتنه‌كانی‌ داهاتوو دواخرا.

له‌لایه‌كی‌ دیكه‌وه‌ په‌رله‌مانی‌ عێراق به‌ ئاماده‌بوونی‌ وه‌زیرانی‌ ته‌ندروستی‌ و ژینگه‌ و كشتوكاڵ پرسی‌ له‌ناوچوونی‌ به‌كۆمه‌ڵی‌ ماسی‌ و چه‌ند ته‌وه‌رێكی دیكه‌ی‌ تاووتوێكرد، كه‌ ماوه‌یه‌كه‌ له‌پارێزگاكانی‌ بابل و دیالاو به‌غدای‌ پایته‌خت سه‌ریهه‌ڵداوه‌.

59 جار خوێندراوەتەوە
08/11/2018

بابەتی زیاتر