Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

وه‌زیرێكی حكومه‌تی نوێی عێراق‌ و پاڵێوراوێكیش پێشتر بەعسی بوونە


پەیام 

ئاژانسی هه‌واڵی عێراقی له‌سه‌ر زاری‌ په‌ڕله‌مانتارێكی كوتله‌ی‌ سائیرون بڵاویكرده‌وه‌: وه‌زیرێكی كابینه‌كه‌ی عادل عه‌بدولمه‌هدی‌و پاڵێوراوی یه‌كێك له‌ وه‌زاره‌ته‌كانیش كه‌ هێشتا ده‌نگی پێ نه‌دراوه‌، به‌ر یاسای ڕیشه‌كێشكردنی به‌عس ده‌كه‌ون.

(عه‌لا ڕوبه‌یعی) ئه‌ندامی په‌ڕله‌مانی عێراق وتی: ده‌سته‌ی‌ لێپرسینه‌وه‌‌و دادوه‌ری له‌ وه‌ڵامی داواكارییه‌كی په‌ڕله‌ماندا بۆ لێكۆڵینه‌وه‌ له‌ پاڵێوراوانی پۆسته‌ ویزارییه‌كان، نووسراوێكی ئاڕاسته‌ی‌ په‌ڕله‌مان كردووه‌، داوا له‌ ده‌سته‌ی‌ سه‌رۆكایه‌تی ده‌كه‌ین نێوه‌ڕۆكی ئه‌و نووسراوه‌ ئاشكرا بكات.

به‌پێی قسه‌ی‌ (ڕوبه‌یعی) "نووسراوه‌كه‌ی لێپرسینه‌وه‌‌و دادوه‌ری ورده‌كاری به‌عسیبوونی وه‌زیرێكی كابینه‌ حكومییه‌كه‌ی عه‌بدولمه‌هدی‌و یه‌كێك له‌و پاڵێوراوانه‌ له‌ خۆده‌گرێت كه‌ هێشتا ده‌نگی پێ نه‌دراوه‌".

ئه‌و په‌ڕله‌مانتاره‌ داوا ده‌كات به‌ زوویی نێوه‌ڕۆكی نووسراوه‌كه‌ ئاشكرا بكرێت، تا گرفته‌كه‌ چاره‌سه‌ر بكرێت‌و كه‌سانی دیكه‌ له‌ جێگه‌یان دابنرێت.

پێشتر له‌ هه‌رێمی كوردستانه‌وه‌ بانگه‌وازێك ئاڕاسته‌ی‌ ده‌سته‌ی‌ لێپرسینه‌وه‌‌و دادوه‌ریی كرا كه‌ پاڵێوراوی پارتی بۆ پۆستی وه‌زیریی‌ كۆچ‌و كۆچبه‌ران ڕه‌تبكاته‌وه‌، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌و كه‌سه‌ پێشتر به‌عسی بووه‌.

148 جار خوێندراوەتەوە
08/11/2018

بابەتی زیاتر