Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

ئەو پەیامنێرەی ترەمپ پێی وت بێشەرم لە کارەکەی هەڵپەسێردرا


پەیام 

كۆشكی سپی باجی راگه‌یاندنی جیم ئاكۆستای په‌یامنێری ته‌له‌ڤیزیۆنی سی ئێن ئێنی هه‌ڵپه‌سارد كه‌ به‌وه‌ ناسراوه‌ له‌ كۆنگره‌ رۆژنامه‌وانییه‌كاندا پرسیاری توند ئاراسته‌ی دۆناڵد تره‌مپی سه‌رۆكی ئه‌مریكا، ده‌كات. 

شه‌وی ڕابردوو له‌ میانی كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانی دۆناڵد تره‌مپ له‌ كۆشكی سپی، جیم ئاكۆستا په‌یامنێری سی ئین ئێن چه‌ند پرسیارێكی سه‌باره‌ت به‌ پرسی په‌نابه‌ران و لێكۆڵینه‌وه‌ له‌ ده‌ستوه‌ردانه‌كانی روسیا له‌ هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌مریكا له‌ ساڵی 2016 ئاڕاسته‌ی دۆناڵد تره‌مپ كرد، ئه‌وه‌ش بووه‌هۆی هه‌ڵچوونی تره‌مپ، به‌شێوه‌یه‌ك كه‌ په‌یامنێره‌كه‌ی سی ئێن ئێنی به‌ "بێ شه‌رم" و "دوژمن"ی وڵاته‌كه‌ی له‌ قه‌ڵه‌مدا و وتیشی‌: ده‌بێت سی ئێن ئێن شه‌رم بكات كه‌ تۆ ئیشی بۆ ده‌كه‌یت. 

دواتر سارا ساندێرز وته‌بێژی كۆشكی سپی له‌ به‌یاننامه‌یه‌كدا ڕایگه‌یاند: ڕوماڵكردنی ڕوداوه‌كانی ناو كۆشكی سپی له‌ جیم ئاكۆستا قه‌ده‌غه‌ كراوه‌ و چیدی ناتوانێت له‌و شوێنه‌ درێژه‌ به‌ كاره‌كانی بدات به‌هۆی‌ ئه‌وه‌ی‌ ده‌ستی‌ له‌ ژن به‌رزكردووه‌ته‌وه‌، له‌به‌رامبه‌ریشدا ئه‌و ڕۆژنامه‌نوسه‌ قسه‌كانی‌ ساندێرز به‌ درۆ وه‌سفده‌كات.

لای خۆشیه‌وه‌ تۆڕی میدیایی سی ئێن ئێن ئیدانه‌ی ئه‌و بڕیاره‌ی كۆشكی سپی كرد و ڕایگه‌یاند، به‌ هه‌موو شێوه‌یه‌ك پشتیوانی له‌ په‌یامنێره‌كه‌ی ده‌كات.

له‌نێو هه‌موو سه‌رۆكانی‌ ئه‌مریكا تڕامپ زۆرترین گرفت و ڕووبه‌ڕوبونه‌وه‌ی‌ له‌گه‌ڵ میدیاكاندا هه‌یه‌ و چه‌ند جارێك به‌ دوژمنی‌ گه‌لی‌ ئه‌مریكا ناوی‌ بردوون.

1566 جار خوێندراوەتەوە
08/11/2018

بابەتی زیاتر