Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

جێگری سه‌ركرده‌ی سوپای پاسداران: ئێران ده‌توانێت شكست به‌ ئه‌مه‌ریكا بهێنێت


پەیام 

حسێن سه‌لامی جێگری سه‌ركرده‌ی سوپای پاسدارانی ئێران ڕایگه‌یاند:  ئێران ده‌توانێت له‌ناو سزاكاندا ببوژێته‌وه‌ و شكست به‌ ئه‌مه‌ریكا بهێنێت له‌و جه‌نگه‌ ئابوورییه‌دا كه‌ ئه‌مه‌ریكا دژی ئێران هه‌ڵیگیرساندووه‌.

ده‌زگای هه‌واڵی ئیرنا له‌ زاری سه‌لامییه‌وه‌ بڵاویكرده‌وه‌: دوژمن هه‌وڵده‌دات له‌ڕێی جه‌نگی ئابوورییه‌وه‌ له‌ ئێران بدات به‌ڵام شكست ده‌هێنێت و تا ئێستا توانیویانه‌ به‌شێكی زۆری هه‌ڕه‌شه‌كان بۆ ده‌رفه‌ت بگۆڕن.

جێگری سه‌ركرده‌ی سوپای پاسدارانی ئێران وتیشی: ئێران ده‌توانێت له‌ هه‌موو ئه‌وا بوارانه‌ی كه‌ ئه‌مه‌ریكا سزای سه‌پاندووه‌ به‌سه‌ریدا پێشبكه‌وێت. 

له‌كۆتایی قسه‌كانیدا سه‌لامی ئاماژه‌ی به‌وه‌كردووه‌: له‌ ئاینده‌یه‌كی نزیكدا كێشه‌ ئابوری و سیاسییه‌كان تێده‌په‌ڕینن و به‌به‌هێزتر ده‌رده‌كه‌ونه‌وه‌.

دوو شه‌ممه‌ی ڕابردوو ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا پاش كسانه‌وه‌ی له‌ ڕێككه‌وتنی ئه‌تۆمی پێنج كۆیه‌ك گه‌ڕی دووه‌می سزاكانی به‌سه‌ر كۆماری ئیسلامی ئێراندا سه‌پانده‌وه‌و 12 مه‌رجیشی بۆ ڕێككه‌وتن له‌گه‌ڵ ئه‌و وڵاته‌ و لابردنی سزاكان دیاریكردووه‌ كه‌ چه‌ند مه‌رجێكیان ڕاسته‌وخۆ به‌ سوپای پاسدارانه‌وه‌ په‌یوه‌سته‌.

 

145 جار خوێندراوەتەوە
08/11/2018

بابەتی زیاتر