Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

بەهۆی ڤیزا و پاسپۆرتی ساختەوە 19 کەس له‌فڕۆكه‌خانه‌ی‌ نێوده‌وڵه‌تی هه‌ولێر دەستگیرکران


پەیام

له‌فڕۆكه‌خانه‌ی‌ نێوده‌وڵه‌تی هه‌ولێر 19 كه‌س ده‌ستگیركران كه‌ ڤیزاو پاسپۆرتی ساخته‌یان به‌كارهێناوه‌.

ڕزگار ئه‌فه‌ندی به‌رپرسی نشینگه‌و پاسپۆرتی فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی هه‌ولێر ڕایگه‌یاند، شه‌وی ڕابردوو پۆلیسی فڕۆكه‌خانه‌كه‌ 19 كه‌سیان ده‌ستگیركردووه‌، كه‌ڤیزای ساخته‌ی‌ ئه‌ڵمانیایان له‌ پاسپۆرته‌كانیان داوه‌و سه‌رجه‌میشیان كورد بوون.

ئه‌فه‌ندی ڕاشیگه‌یاند كه‌شه‌ش هاوڵاتی غانی له‌فڕۆكه‌خانه‌ی‌ هه‌ولێر ده‌ستگیركراون كه‌ڤیزای وه‌زاره‌تی ناوخۆی هه‌رێمیان ساخته‌ كردووه‌و ویستوویانه‌ بێنه‌ ناوخاكی‌ هه‌رێمه‌وه‌.

هاوكات شه‌وی ڕابردوو دوو هاوڵاتی عێراقی به‌ئیقامه‌ی‌ ساخته‌ی‌ ئیتاڵییه‌وه‌ ده‌ستگیركراون.

ناوبراو ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو كه‌دوو هاوڵاتی سوری به‌پاسپۆرتی ساخته‌ی‌ فه‌ڕه‌نسییه‌وه‌ ده‌ستگیركراون، كه‌ویستوویانه‌ بێنه‌ هه‌رێم و لێره‌وه‌ به‌ره‌و فه‌ڕه‌نسا بڕۆن" وتیشی‌ سه‌رجه‌م ئه‌و كاره‌ ساختانه‌ له‌لایه‌ن پشكنین و وردبینیه‌كانی‌ فڕۆكه‌خانه‌ی‌ هه‌ولێره‌وه‌ ئاشكراكراون.

132 جار خوێندراوەتەوە
08/11/2018

بابەتی زیاتر