Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

تەرمی دانەر کە لە ڕێگای ئەوروپا گیانى لەدەستدا؛ دەگەڕێنرێتەوە کوردستان


پەیام 

تەرمی ئەو پەمابەرەی دووشەممەی رابردوو کە بەنیازبوو بچێته‌ مینای كۆمه‌نیزیا خۆی بگەێنێتە ووڵاتی ئیتالیا، بەڵام بە رووداوی هاتوچۆ گیانی لەدەستدا دەگەڕێنرێتەوە کوردستان. 

ئاری جەلال سکرتێری فیدراسیۆنی پەنابەران لە هەژماری تایبەتی خۆی بڵاویکردووەتەوە:" دانه‌ر فاتح احمد تەمەن ١٩ ساڵ ئەو پەنابەرە کوردەی ده‌ربه‌ندیخان بوو کە ویستویه‌تی له‌ ڕێگه‌ی كۆمه‌نیزیاوه‌ ڕوبكاته‌ وڵاتانی باكوری ئه‌وروپا و خه‌ونه‌كەی به‌دی بێنێت به‌ڵام به‌ر له‌ گه‌یشتنی بە خه‌ونه‌كەی گیانی له‌ ده‌ست داو ئه‌م گه‌نجه‌ش بووه‌ قوربانی وه‌ك و سەدان گه‌نجی تری پەنابەر له‌ ڕێگەی هاتوو نەهاتی ئه‌وروپادا."

وتوشیەتی: دوای سێ کاتژمێر بەسەر ئەو رووداوەدا بەختیار برای کۆچکردو پەیوەندی بە فیدراسیۆنی پەنابەرانەوە دەکات بە قوڕگی پڕ لەگریانەوە ڕایدەگەینیت کە براکەی گیانی لەدەستداوە.

لەلایەن سەرپەرشتیار گشتی فیدراسیۆنی پەنابەران سفارەتی عیراق و نوینەرایەتی فیدراسیۆن داواکرا کاری پیویستی بۆ ئەنجام بدریت و لایەنەپەیوەندیدارەکان لە کۆمەنیزیا ئاگادار کراوەنەوە لە جێ بەجێ کردنی کاروباری یاسایی بۆ گەرانەوەی تەرمی قوربانیەکە.

ئەوەیشی نوسیووە: ئەمرۆ لە ئەسینا سەرجەم کاروباری یاسایی جیبەجێکراوە و بریارە RJ800 (Royal Jordanian ) 04:30 Sunday لە فرۆکەخانەی نیودەوڵەتی سلێمانی پێشوازی بکرێت لە تەرمی دانەری کۆچکرد و قەزای دەربەندیخان لەنزیک خانەوادەکەی بە خاک پسپێردریت.

هاوکات ئاشکرایشی کردووە: فیدراسیۆنی پەنابەران سوپاس و پێزانینی خۆیان ئاراستەی سەرجەم ئەو کەسولایەنانە دەکەن کە هاوخەمی خۆیان نیشانداوە خەمخۆرانە هەوڵیانداوە بۆ گەرانەوەی قوربانیەکە. ڕایدەگەێنن کە تێچووی گەرانەوە تەرمەکە لەلایەن خانەوادەکەیان دابینکراوە.

525 جار خوێندراوەتەوە
09/11/2018

بابەتی زیاتر