Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی سلێمانی رونکردنەوە لەسەر ئەم وێنەیە دەدات


پەیام 

بەڕێوەبەرایەتی هاوتووچۆی پاریزگای سلێمانی لەسەر وێنەیەکی بەردەم بەڕێوەبەرایەتییەکەی رونکردنەوەدەدات کە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان دەنگدانەوەی لێکەوتبووەوە. 

لە روونکردنەوەکەدا هاتووچۆی سلێمانی دەڵێت:" نیگەرانی خۆمان بەهۆی ئەو قوڕو چڵپاوەی گۆڕەپانی تەنیش بەڕێوەبەرایەتیمان کە هاوڵاتیان تیایدا ئوتومبیلەکانیان ڕادەگرن و لێیەوە دێنە ناو بەڕێوەبەرایەتیمان ڕادەگەیەنین و داوای لێبوردن لە هەموو ئەو کەسانە دەکەین بەوهۆیەوە ناڕەحەت بوون."

نوسیویشیەتی:" ‎بۆ ڕای گشتیشی ڕووندەکەینەوە ئەو گۆڕەپانە موڵکی بەڕێوەبەرایەتیمان نیە بەڵکو زەوی شارەوانیەو لەڕێگەی وەزارەتی ناوخۆوە دراوە بە وەبەرهێنێک دەیکات بە گەراج و چەند یەکەیەکی خزمەتگوزاری بەپێی ئەو دەرخستەیەی ڕەزامەندی لەسەر دراوە." 

هاوکات پرۆژەکە مانگێکە کارکردن تیایدا بەردەوامە و تەنها ئەم بارانە کارەکانی ڕاگرتوە. 

بە وتەی بەڕێوەبەرایەتییەکەش قسەیان لەگەڵ بەڵێندەرەکە کردوە پەلە لە تەواو کردنی کارەکانی بکات و دوای وەستانی بارانەکەش چارەسەرێکی کاتی بۆدۆخەکە بکات پێش ئەوەی بارانێکی تر ببارێت. 

 

366 جار خوێندراوەتەوە
09/11/2018

بابەتی زیاتر