Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

ئه‌مریكا 45 ڕۆژ ده‌رفه‌ت ده‌داته‌ عێراق بۆ كڕینی گازی سروشتی له‌ ئێران


پەیام 

باڵیۆزی ئه‌مریكا له‌ به‌غدا ڕایگه‌یاند ماوه‌ی 45 ڕۆژ ده‌رفه‌ت دراوه‌ته‌ حكومه‌تی‌ عێراق بۆ هاورده‌كردنی گازی سروشتی له‌ئێرانه‌وه‌، كه‌ به‌مه‌به‌ستی‌ ده‌سته‌به‌ركردنی سووته‌مه‌نی بۆ وێستگه‌كانی كاره‌با، گازی سروشتی له‌ ئێرانه‌وه‌ هاورده‌ ده‌كات.

له‌گرته‌یه‌كی‌ ڤیدیۆییدا كه‌ تێیدا به‌شێك له‌ به‌رپرسانی باڵیۆزخانه‌ی‌ ئه‌مریكا له‌ به‌غدا ده‌رده‌كه‌ون هاتووه‌" هۆكاری به‌خشینی عێراق له‌لایه‌ن ئه‌مریكاوه‌ له‌سزاكانی سه‌ر ئێران ئه‌وه‌یه‌، كه‌پێویسته‌ عێراق له‌وماوه‌یه‌دا هه‌وڵ بۆ سه‌ربه‌خۆیی له‌بواری وزه‌دا بدات و پێویستی به‌ئێران نه‌بێت، ده‌شڵێن سزاكانی‌ سه‌رئێران ماده‌ی خۆراكی و ده‌رمان له‌خۆناگرن، ئاماژه‌یان به‌وه‌شداوه‌ سزاكانی ئه‌مریكا بۆسه‌ر ئێران ڕژێمی ئه‌و وڵاته‌ ده‌كه‌نه‌ ئامانج نه‌ك گه‌له‌كه‌ی.

مۆڵه‌ته‌كه‌ی‌ ئه‌مریكا بۆ عێراق له‌كاتێكدایه‌ كه‌چه‌ند ڕۆژێك له‌مه‌وبه‌ر عادل عه‌بدولمه‌هدی سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق ڕایگه‌یاند، عێراق له‌سزاكانی ئه‌مریكا بۆسه‌ر ئێران چاوپۆشی لێكراوه‌، چونكه‌ بێلایه‌نه‌ له‌كێشه‌كانی ناوچه‌كه‌دا.

142 جار خوێندراوەتەوە
09/11/2018

بابەتی زیاتر