Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

په‌رله‌مانتارێكی‌ پێشووی‌ عێراق به‌تۆمه‌تی‌ تیرۆر ده‌ستگیركرا


پەیام 

هێزه‌ ئه‌منیه‌كانی‌ عێراق له‌پارێزگای‌ سه‌ڵاحه‌دین زیاْ  دووری‌ په‌رله‌مانتاری پێشووی‌ عێراقیان ده‌ستگیركرد، دووری‌ به‌پێی‌ مادده‌ی‌ چواری‌ تیرۆر ده‌ستگیركراوه‌و چه‌ند تۆمه‌تێكی‌ دراوه‌ته‌پاڵ، له‌وانه‌ پاڵپشتی‌ گرووپه‌ چه‌كداریه‌كان.

سه‌رچاوه‌یه‌كی‌ ئه‌منی‌ عێراقی‌ له‌وباره‌یه‌وه‌ ڕایگه‌یاند" دووری به‌پێی‌ بڕیاری‌ دادگاو به‌تۆمه‌تی‌ تیرۆر ده‌ستگیركراوه‌، لایخۆیه‌وه‌ ئه‌حمه‌د جبوری‌ په‌له‌مانتاری‌ عێراق ئاشكرایكرد، دوری‌ له‌سه‌ر كێشه‌یه‌كی‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ ده‌ستگیركراوه‌و هیچ په‌یوه‌ندی‌ به‌تیرۆره‌وه‌ نیه‌، وتیشی‌ به‌شێكی‌ كێشه‌كه‌ی‌ دوری‌ په‌یوه‌سته‌ به‌هێزه‌كانی‌ پۆلیسه‌وه‌و ئه‌و هێزانه‌ له‌كێشه‌كه‌دا بێلایه‌ن نه‌بوون.

جبوری‌ ئاماژه‌ی‌ به‌وه‌شدا ده‌ستگیركردنی‌ دووری‌ سوكایه‌تیه‌و پێویسته‌ ئه‌و سوكایه‌تیه‌ بوه‌ستێنرێت" وتیشی‌ لایخۆیه‌وه‌ چه‌ند لیژنه‌یه‌كی‌ پێكهێناوه‌و سكاڵای‌ له‌سه‌ر ئه‌و ئه‌فسه‌ره‌ تۆماركردووه‌، كه‌وێنه‌ی‌ زیاْ  دووری‌ به‌ده‌ستگیركراوه‌ بڵاوكردۆته‌وه‌.

111 جار خوێندراوەتەوە
09/11/2018

بابەتی زیاتر