Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

فرانس پرێس ناوی دوو وه‌زیرە بەعسییەکەی حکومەتی نوێی عێراق ئاشکرا دەکات


پەیام 

(فارس عه‌بدولستار) وته‌بێژی ده‌سته‌ی‌ لێپرسینه‌وه‌‌و دادوه‌ریی عێراق ڕایگه‌یاند ده‌سته‌كه‌یان له‌ نامه‌یه‌كدا بۆ ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌ران ئاشكرای‌ كردووه‌ كه‌ له‌ كۆی كابینه‌ حكومییه‌كه‌ی عادل عه‌بدولمه‌هدی دووانیان یاسای ڕیشه‌كێشكردنی به‌عس ده‌یانگرێته‌وه‌.

هه‌رچه‌نده‌ وته‌بێژی‌ ده‌سته‌كه‌ ناوی هیچكام له‌و وه‌زیرانه‌ی نه‌هێناوه‌، به‌ڵام ئاژانسی فڕانس پرێس له‌ سه‌رچاوه‌یه‌كی په‌ڕله‌مانییه‌وه‌ ئاشكرای‌ كردووه‌ كه‌ (ئه‌حمه‌د عوبێدی) وه‌زیری‌ وه‌رزش‌و لاوان‌و (نه‌عیم ڕوبه‌یعی) وه‌زیری‌ گه‌یاندنن.

به‌پێی زانیارییه‌كان وه‌زیری‌ گه‌یاندن له‌ سه‌رده‌می ڕژێمی به‌عسدا به‌رپرسیارێتی له‌ ده‌زگای‌ هه‌واڵگرییدا هه‌بووه‌‌و چاودێریی هێزه‌كانی ئۆپۆزسیۆنی ڕژێمی كردووه‌، به‌ڵام هیچ زانیارییه‌ك له‌باره‌ی‌ وه‌زیری وه‌رزش‌و لاوانه‌وه‌ له‌به‌رده‌ستدا نییه‌.

پێشتریش ڕاگه‌یه‌نرا كه‌ له‌نێو ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌رانی عێراق هه‌ڵمه‌تی كۆكردنه‌وه‌ی واژۆ بۆ له‌كارلادانی ئه‌و دوو وه‌زیره‌ به‌رده‌وامه‌‌و جێگه‌كانیان به‌ كه‌سانی دیكه‌ پڕ ده‌كرێته‌وه‌.

194 جار خوێندراوەتەوە
09/11/2018

بابەتی زیاتر