Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

لە دوای ١١ی سێپتێمبەرەوە ئه‌مریكا نزیكه‌ی‌ نیو ملیۆن كه‌سی‌ به‌تۆمه‌تی‌ تیرۆر كوشتووه‌


پەیام 

به‌پێی‌ تازه‌ترین توێژینه‌وه‌ كه‌ له‌باره‌ی‌ زیانه‌ گیانیه‌كانی‌ جه‌نگی‌ ئه‌مریكا دژی‌ تیرۆر ئه‌نجامدراوه‌ ده‌ركه‌وتوه‌ نزیكه‌ی‌ نیو ملیۆن كه‌س له‌ عێراق ئه‌فغانستان و پاكستان به‌هۆی‌ ئه‌و جه‌نگه‌وه‌ بوونه‌ته‌ قوربانی‌، كه‌ ئه‌مریكا له‌دوای‌ ڕووداوه‌كای‌ 11ـی‌ ئه‌یلولی‌ 2001 وه‌ هه‌ڵیگیرساندوه‌.

توێژینه‌وه‌كه‌ په‌یمانگه‌ی‌ واسون بۆ كاروباری‌ نێوده‌وڵه‌تی‌ و گشتی سه‌ر به‌زانكۆی‌ براونی‌ ئه‌مریكی‌ ئه‌نجامیداوه‌و ده‌ریخستوه‌، له‌نێوان 480 بۆ 507 هه‌زار كه‌س به‌هۆی‌ هێرشه‌كانی‌ ئه‌مریكاوه‌ بۆسه‌ر عێراق ئه‌فغانستان و پاكستان كوژراون، به‌ڵام سه‌رپه‌رشتیارانی‌ توێژینه‌وه‌كه‌ ئاماژه‌یان به‌وه‌داوه‌ ڕێژه‌كه‌ زۆر له‌وه‌ زیاتره‌، به‌تایبه‌ت كه‌له‌شه‌ڕی‌ موسڵدا هه‌زاران هاوڵاتی‌ كه‌وتوونه‌ته‌ ژێر داروپه‌ردووی‌ خانوه‌كانیان و تائێستا ته‌رمه‌كانیان ده‌رنه‌هێنراوه‌ته‌وه‌.

توێژینه‌وه‌كه‌ ڕوونیكردۆته‌وه‌ كه‌ له‌ماوه‌ی‌ 17 ساڵی‌ ڕابردوودا 182 بۆ 205 هه‌زار كه‌س له‌عێراق بوونه‌ته‌ قوربانی‌، هاوكات حه‌وت هه‌زار سه‌ربازی‌ ئه‌مریكی‌ له‌عێراق و ئه‌فغانستان كوژراون.

 

94 جار خوێندراوەتەوە
09/11/2018

بابەتی زیاتر