Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

ئەحمەدی حاجی ڕەشید: عێراق لە گۆترە پشکی هەرێمی لە بودجەی عێراقدا داناوە


پەیام

ئەندامێکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایدەگەیەنێت: بە پێی ئەو زانیاریانەی بەو دراوە حکومەتی عێراق حیسابی دانیشتوانی نەکردووە لە دیاریکردنی بەشە بودجەی هەرێمی کوردستان. 

ئەحمەدی حاجی ڕەشید لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک باسی لەوە کردووە: یەکێک لەو دەروازانەی کە دەمەوێت شاندی کوردی دانوستانی تیدا بکات و سەرکەوتوو بیت تیدا و تەنها قسەکردن نەبیت ئەو ڕێژەیە کە هە میشە باس دەکریت لە پرۆژە یاسای بوجەی عیراقدا برتییە لە ڕێژەی کورد لە پێکهاتەی دانیشتوانی عێراقدا. 

ئەحمەدی حاجی رەشید نوسیویەتی بۆ ئەو مە بەستە ماوەیەکە دەروازەکان ئامادە دەکەم کە خۆیان لە (٦) دەروازەدا دەبیننەوە کە بەبروای من دەبیت لەو ێوە دانوستان دەست پیبکەین و بەداتاو بەیاناتی ورد بچینە ناو دانوستانەکەوە جا ئەگەر خۆم بەشدار بم ئەوا بۆ خۆم تەرحیان دەکەم و ئەگەر شاندی کور دیش پێی خۆش نە بوو من بەشدار بم لەبەر خاتری هاوڵاتیانی کوردستان تەواوی بەڵگەو دیکۆمێنتەکانم دەخەمە خزمەتی شاندی دانوستانکار چونکە من نوێنەری خەڵکی کوردستانم نوێنەری حکومەتی هەرێم نیم. 

لە دەروازەی یەکەمدا باسی لەوەکردووە: ۲۸ ڕۆژ پێش ئێستا نامەیەکم ئاراستەی وەزارەتی پلاندانانی عێراق کردوە داوای ڕێژەی دانیشتوانم کردوە. وەزارەتی ناوبراو دوای (۱٤) رۆژ وەڵامەکەیان داومەتەوە کە دانیشتوانی عێراق (۳۸۱۲٤۱۸۲) سی و هەشت ملێۆن و سەدو بیست وچوار هەزارو سەدو هەشتاو دوو کەسە لە وژمارەیە (٥۳٠۹٥۹۲) پێنج ملێۆن سێسەدو نۆ هەزارو پینج سەدو نەوەدو دووهاوڵاتیا ن کوردن نفوسیان لەسێ پاریزگای هەرێمە ،سلێمانی (۲۱٦۲۲۷۹) کەسەو هەولێر (۱۸٥٤۷۷۸) کەسەودهۆکیش (۱۲۹۲٥۳٥) کەسە.کە ئەگەر رێژەکەی وەرگرین دەکاتە۱۳.۹۲۷٪.

رونیشیکردووەتەوە عێراق لە گۆترە رێژەی ۱۲.٦۷٪ داناوە کە دەبێت ئەگەر بەپێی ڕێژە بوجە دابەش بکرێت ئەوا رێژەی راستەقینە بۆهەرێمی کوردستان دابنرێت.

کەواتە بەگۆرانکاری تەنها لە ڕێژەکەدا بری (۹٠٠۱۳٠۲۲٦)نۆسەد ملیارو سەد سی ملیۆن و دووسەدو بیست و شەش هەزار دینار زیاد دەبیت بەو پێیە بوجەی هەرێم لە (۱٠)ترلیۆن تێدەپەریت.

 

528 جار خوێندراوەتەوە
09/11/2018

بابەتی زیاتر