Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

کوڕێك ساڵی پار لە تەقەکردنەکەی لاس ڤێگاس رزگاری بوو چوارشەممە لە کالیفۆڕنیا کوژرا


پەیام 

ماڵپەڕی بی بی سی بەریتانی بڵاویکردەوە تێلێماکۆس ئۆرفانۆس ی تەمەن ٢٧ ساڵان کە ساڵی پار لە رووداوی تەقەکردنەکەی لاس ڤێگاس رزگاری ببو لە رووداوی تەقەکردنەکەی ئەم چوارشەمەی کالیفۆڕنیادا گیانی لەدەستداوە. 

بە پێی وتەی خیزانی کوژراوەکە ئۆرفانۆس ساڵی پار لە هەمان نایت کلەب بووە کە هاولاتییەک بە دەسترێژی گوللە ٥٨ کەسی تێدا کوشت. 

هاوکات شەوی چوارشەمەی هاوڵاتییەک ئاهەنگگێڕانێکی شەوانەی قوتابیانی کردە ئامانج و بە دەسترێژی گوللە ١٢ کەسی کوشت کە تەقەکەرەکە خۆیشی لە نێو قوربانییەکاندا بوو. 

دایکی قوربانییەکە بە بی بی سی وتووە: ساڵی پار کوڕەکەم لەگەڵ زۆرێک لە هاوڕێکانی لە لاس ڤێگاس بوو و گەرایەوە ماڵەوە، بەڵام رۆژی چوارشەممە نەگەڕایەوە. 

ئاماژەی بەوەشکردووە کە دوعاو ئاگالێبوونی حکومەتی ناوێت، بەڵکو دەیەوێت کۆنترۆڵی چەک هەڵگرتن بکرێت."

شەوی چوارشەممە سەربازێکی پێشوتری هێزی دەریایی تەمەن ٢٨ ساڵان بەهۆی دەسترێژی گوللەوە بۆ سەر یانەیەکی شەوانە ١٢ کەسی کوشت کە خۆی و پۆلیسێکیشی تێدابوو. 

259 جار خوێندراوەتەوە
09/11/2018

بابەتی زیاتر