Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

وەزاره‌تی نه‌وتی عێراق: راگرتنی هەناردەی نەوت بۆ ئێران زیانێکی ئەوتۆ بە وڵات ناگەیەنێت


پەیام 

وەزاره‌تی نه‌وتی عێراق ڕایده‌گه‌ینێت: پابه‌ندبوونی عێراق به‌ سزاكانی ئه‌مریكا بۆ سه‌ر ئێران و راگرتنی هه‌نارده‌ی نه‌وت بۆ بۆ ئه‌و وڵاته‌ كاریگه‌ری نابێت و زیانێكی ئه‌وتۆ به‌ ئابوری وڵات ناگه‌یه‌نێت.

عاسم جیهاد وته‌بێژی وه‌زاره‌تی نه‌وتی عێراق رایگه‌یاند: راگرتنی هه‌نارده‌ی نه‌وت بۆ ئێران كاریگه‌رییه‌كی ئه‌وتۆی نابێت چونكه‌ رۆژانه‌ كه‌متر له‌ 30 هه‌زار به‌رمیل بۆ ئه‌و وڵاته‌ هه‌نارده‌ ده‌كه‌ن.

عاسم جیهاد به‌  ماڵپه‌ڕی ئه‌لمۆنیته‌ری ڕاگه‌یاندووه‌: پابه‌ندبوونی عێراق به‌ سزاكانی ئه‌مریكا بۆ سه‌ر ئێران زیانێكی ئه‌وتۆ به‌ ئابوری وڵات ناگه‌یه‌نێت، چونكه‌ هه‌نارده‌ی نه‌وتی عێراق بۆ سێ ملیۆن به‌رمیل نه‌وت له‌ رۆژێكدا زیادیكردووه‌ و بڕی هه‌شت ملیۆن دۆلاری خستووه‌ته‌ سه‌ر داهاتی وڵات. 

پێنجی ی تشرینی دووه‌می ئه‌مساڵ قۆناغی دووه‌می سزا سه‌پێنراوه‌كانی ئه‌مریكا له‌ دژی ئێران كه‌وتنه‌ بواری جێبه‌جێكردنه‌وه‌ و، كه‌رته‌كانی نه‌وت و دارایی و هیڵی ئاسمانی ئه‌و وڵاته‌ی كرده‌ ئامانج.

له‌ سزاكاندا بۆ مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ ئێراندا هه‌شت وڵاتی لێ ده‌ركراوه‌، به‌ڵام به‌پێجه‌وانه‌ی پێشبینییه‌كان عێراق له‌و وڵاتانه‌ نییه‌ كه‌ له‌پابه‌ندبونی كاتی سزاكان به‌خشراون.

69 جار خوێندراوەتەوە
09/11/2018

بابەتی زیاتر