Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

خۆپیشاندانه‌كانی كۆڵۆمبیا توندوتیژی لێكه‌وته‌وه‌


پەیام 

له‌كۆڵۆمبیا خۆپیشاندانه‌كان كه‌ به‌هۆی زیادكردنی باج و داواكردنی زیادكردنی بوودجه‌ی وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵاوه‌ چه‌ندین مانگه‌ درێژه‌یان هه‌یه‌، به‌هۆی پێكهه‌ڵپڕژانی خۆپیشانده‌ران و پۆلیس توندوتیژی لێكه‌وته‌وه‌. 

سه‌رچاوه‌كانی هه‌واڵ له‌ناوخۆی كۆڵومبیاوه‌ بڵاویانكرده‌وه‌، له‌ بۆگۆتای پایته‌ختی ئه‌و وڵاته‌ به‌هۆی به‌شداریكردنی گرووپێك قوتابی له‌ خۆپیشاندانه‌كان و په‌لاماردانی پۆلیس چه‌ندین رووداوی نه‌خوازراو هاته‌ئاراوه‌. 

سه‌رچاوه‌كان ئه‌وه‌شیان ئاشكراكرد، كه‌ خۆپیشانده‌ران ره‌خنه‌ له‌ په‌سه‌ندكردنی بوودجه‌ی گشتی ساڵی 2019 ده‌گرن، له‌وه‌ی به‌شه‌ بوودجه‌ی خوێندنی باڵا له‌ بوودجه‌ی گشتی بۆ ماوه‌ی چه‌ند ده‌یه‌یه‌كه‌ هیچ زیاد نه‌كراوه‌، ئه‌وه‌ش ڕه‌وشی  فێركردنی له‌ كۆڵۆمبیا خراپ كردووه‌.

ئه‌مه‌ له‌كاتێكدایه‌: مانگی رابردوو  ئیڤان دوكی، سه‌رۆكی كۆڵۆمبیا له‌گه‌ڵ نوێنه‌ری خۆپیشانده‌ران كۆبووه‌و، به‌ڵێنیدا كه‌ بوودجه‌ی وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا زیاد بكات، به‌ڵام سه‌ره‌ڕای به‌ڵێنه‌كه‌ی خۆپیشاندانه‌كان درێژه‌یان هه‌یه‌. 

68 جار خوێندراوەتەوە
09/11/2018

بابەتی زیاتر