Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

عێراق بڕی بژاردنه‌وه‌ی قه‌ره‌بووی زیانه‌كانی كوه‌یت زیاد ده‌كات


پەیام 

ئه‌نجومه‌نی‌ به‌ڕێوه‌بردنی لیژنه‌ی قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌ی زیانه‌كانی كوه‌یت كه‌ لیژنه‌یه‌كی سه‌ر به‌ نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كانه‌، ڕایگه‌یاند: عێراق له‌ سه‌ره‌تای‌ ساڵی داهاتووه‌وه‌ ڕێژه‌ی‌ له‌سه‌دا یه‌ك‌و پۆینت پێنجی داهاتی نه‌وتی له‌ نێو سندوقی قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌ی زیانه‌كانی كوه‌یتدا داده‌نێت، له‌كاتێكدا پێشتر ئه‌و بڕه‌ سفر و پۆینت پێنج بوو.

(خالید مزف) سه‌رۆكی لیژنه‌ی‌ به‌ڕێوه‌بردنی خه‌مڵاندنی قه‌ره‌بووی زیانه‌كانی داگیركردنی كوه‌یت له‌لایه‌ن عێراقه‌وه‌ له‌ ساڵی 1990 ئاشكرای‌ كرد: كوه‌یت ئه‌مساڵ سێ بڕی قه‌ره‌بووی 90 ملیۆن دۆلاریی بۆ مانگه‌كانی نیسان‌و ته‌مموز و تشرینی یه‌كه‌م، وه‌رگرتووه‌.

به‌پێی قسه‌ی‌ ئه‌و به‌رپرسه‌ی كوه‌یت له‌ئێستادا بڕی چوار ملیار و 400 ملیۆن دۆلاری كوه‌یت به‌سه‌ر عێراقه‌وه‌ ماوه‌.

ساڵی ڕابردوو عێراق ڕه‌زامه‌ندی له‌سه‌ر ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی ته‌رخانكردنی به‌شێك له‌ داهاتی نه‌وتیی بۆ سندوقی قه‌ره‌بووی زیانه‌كانی كوه‌یت نیشاندا، له‌كاتێكدا ئه‌و پڕۆسه‌یه‌ له‌ كۆتاییه‌كانی ساڵی 2014ـه‌وه‌‌و به‌هۆی شه‌ڕی‌ داعشه‌وه‌ وه‌ستابوو.

135 جار خوێندراوەتەوە
09/11/2018

بابەتی زیاتر