Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

هەولێر له‌ ئاهه‌نگێكی بووكگواستنه‌وه‌دا کەسێک کوژرا


پەیام 

له‌ ئاهه‌نگێكی بووكگواستنه‌وه‌دا له‌شارۆچكه‌ی كه‌سنه‌زان به‌هۆی شه‌ڕو ده‌مه‌قاڵێوه‌ كه‌سێك كوژراو دوو كه‌سی دیكه‌ش برینداربوون.

هۆگر عه‌زیز وته‌بێژی پۆلیسی هه‌ولێر به‌ په‌یامی‌ ڕاگه‌یاند دوانیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ له‌ ئاهه‌نگێكی بووكگواستنه‌وه‌دا له‌شارۆچكه‌ی كه‌سنه‌زانی سه‌ربه‌ پارێزگای‌ هه‌ولێر، به‌هۆی شه‌ڕو ده‌مه‌قاڵێوه‌ كه‌سێك كوژراوه‌و دوو كه‌سی دیكه‌ش برینداربوون.

وته‌بێژی پۆلیسی هه‌ولێر ئاماژه‌ی‌ به‌وه‌شدا كه‌ به‌پێی زانیاریه‌ سه‌ره‌تاییه‌كان هه‌ردوو لایه‌نی‌ كێشه‌كه‌ خزم و ناسیاوی یه‌كترین و له‌هۆڵێكی بۆنه‌كانی كه‌سنه‌زان شه‌ڕیان كردووه‌.

ده‌شڵێت كوژراوه‌كه‌و هه‌ردوو برینداره‌كه‌ له‌ ڕه‌گه‌زی نێرن و برینداره‌كانیش ڕه‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه‌ كراون و له‌ژێر چاودێری پزیشكیدان، هاوكات پۆلیس سه‌رقاڵی لێكۆڵینه‌وه‌یه‌ له‌ڕووداوه‌كه‌.

231 جار خوێندراوەتەوە
09/11/2018

بابەتی زیاتر