Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

تره‌مپ: مافی په‌نابه‌ری به‌وانه‌ ناده‌ین كه‌ به‌شێوه‌یه‌كی نایاسایی دێنه‌ سنوره‌كانی ئه‌مریكاوه‌


په‌یام

دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ویلایه‌یته‌ یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا له‌لێدوانێكدا ڕایگه‌یاند، بڕیارێكی واژۆكردووه‌ كه‌ ڕێگه‌ نه‌درێت به‌وانه‌ی به‌ شێوه‌یه‌كی نایاسایی له‌ سنووره‌كانی ئه‌مریكا له‌گه‌ڵ مه‌كسیك ده‌چنه‌ ناو وڵاته‌كه‌وه‌ داوای مافی په‌نابه‌ری ده‌كه‌ن.


وتیشی: بڕیاره‌كه‌ی رۆژی هه‌ینی واژۆكردوه‌، ئه‌وه‌ش به‌پـێی ئه‌و ده‌سه‌لاَته‌ی هه‌یه‌تی بۆ پاراستنی ئاسایشی نیشتیمانی وڵاته‌كه‌ی.

هه‌رله‌درێژه‌ی وته‌كانیدا تره‌مپ جه‌ختیشیكرده‌وه‌، ئه‌و ده‌یه‌وێت خه‌ڵكی به‌ ڕێگه‌یه‌كی یاسایی بێنه‌ ناو ئه‌مه‌ریكاوه‌.

ئه‌مه‌ له‌كاتێكدایه‌: له‌ئێستادا كاروانی به‌ كۆمه‌ڵی كۆچبه‌ران له‌ وڵاتانی ئه‌مه‌ریكای ناوه‌ڕاسته‌وه‌ به‌ پێ به‌ره‌و باكور دێن،  كاربه‌ده‌ستانی كۆشكی سپیش ده‌ڵێن بڕیاره‌كه‌ جێبه‌جێده‌كرێت و، ڕێگه‌ به‌ هیچ كه‌سێك نادرێت به‌ شێوه‌یه‌كی نایاسایی بێته‌ ناو ئه‌مه‌ریكاوه‌، هه‌ر كۆچبه‌رێكیش مافی په‌نابه‌ری ڕه‌تبكرێته‌وه‌، ڕیگه‌نادرێت جارێكی دیكه‌ داوای مافی په‌نابه‌ری پـێشكه‌ش بكاته‌وه‌.

112 جار خوێندراوەتەوە
10/11/2018

بابەتی زیاتر