Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

گه‌رمیان.. فەرمانبەرێک لەکاتی یاریکردنی تۆپی پێدا گیانی لەدەستدا

په‌یام

راگه‌یاندنی‌ پۆلیسی گەرمیان له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا رایده‌گه‌یه‌نێت: شه‌وی‌ رابردوو له‌ گوندێكی‌ سنووری‌ ئيدارةى گه‌رمیان فەرمانبەرێک لەکاتی یاریکردنی تۆپی پێدا گیانی لەدەستدا. 

روونیشیده‌كاته‌وه‌: فه‌رمانبه‌ره‌كه‌ ناوی‌ (حەبیب محمد عەباس ) لەدایکبووی 1963 و دانیشتووی‌ گوندی ساڵح ئاغای‌ سەر بە ناحییەی قۆرەتووە له‌ سنووری‌ ئیداره‌ی‌ گه‌رمیان، شه‌وی‌ رابردوو هێنراوه‌ته‌ بەشی فریاکەوتنی شەهید هەژار لەکەلار، بەوتەی کەسوکاره‌كه‌ی ناوبراو لەکاتی یاری تۆپی پێدا کەوتوەو گیانی لەدەستداوە.

حەبیب محمد لەفەرمانگەی خانەنشینی کەلار فه‌رمانبەرەو بەوتەی پزیشک بەهۆی جەڵدەی کت و پڕەوە گیانی لەدەستداوە.


238 جار خوێندراوەتەوە
10/11/2018

بابەتی زیاتر