Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

توركیا.. ته‌قینه‌وه‌یه‌ك له‌ هه‌كاری، ژماره‌یه‌ك سه‌ربازی‌ كرده‌ قوربانی

په‌یام

له‌ ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا، كه‌ وه‌زاره‌تی به‌رگریی توركیا بڵاویكردۆته‌وه‌ ده‌ڵێت، له‌ ئاكامی ته‌قینه‌وه‌یه‌ك له‌ بنكه‌یه‌كی سه‌ربازیی هه‌كاری، ژماره‌یه‌ك سه‌رباز برینداربوون و چه‌ند سه‌بازێكی دیكه‌ش بێسه‌روشوێنن.

له‌به‌شێكی ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا ئاماژه‌به‌وه‌كراوه‌، له‌ ئاكامی ته‌قینه‌وه‌یه‌ك له‌ بنكه‌یه‌كی سه‌ربازیی له‌ پارێزگای هه‌كاری به‌پێی زانیارییه‌ سه‌ره‌تاییه‌كان، 25 سه‌رباز برینداربوون كه‌ برینی هه‌ندێكیان سه‌خته‌و مه‌ترسی له‌سه‌ر ژیانیان هه‌یه‌، هاوكات حه‌وت دیكه‌ش بێسه‌روشوێنن و گه‌ڕان به‌ دوای ئه‌و حه‌وت سه‌ربازه‌دا تا ئێستاش به‌رده‌وامه‌.

له‌ به‌شێكی تری راگه‌یه‌نراوه‌كه‌دا هاتووه‌: "ته‌قینه‌وه‌كه‌ له‌ كۆگایه‌كی چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نی قورس له‌ بنكه‌یه‌كی سه‌ربازی روویداوه‌، به‌ڵام تائێستا هۆكاری سه‌ره‌كی ڕووداوه‌كه‌ نه‌زانراوه‌و، لێكۆڵینه‌وه‌ش له‌وباره‌یه‌وه‌ ده‌ستیپێكردووه‌.

115 جار خوێندراوەتەوە
10/11/2018

بابەتی زیاتر