Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

ئوردن.. به‌هۆی باوبۆران و لافاو، 11 كه‌س گیانیان له‌ ده‌ستداوه‌

په‌یام

وته‌بێژێك به‌ناوی حكومه‌تی ئوردن رایگه‌یاند: له‌ئاكامی باران بارینی چڕ و دروستبونی لافاوێكی به‌هێز كه‌ رۆژی هه‌ینی ئه‌و وڵاته‌ی گرته‌وه‌، زیانی گه‌وره‌ی لێكه‌وته‌وه‌و، تا ئێستاش باری نائاسایی به‌رده‌وامه‌ و تیمێكی فریاكه‌وتنیش له‌ گه‌ڕاندان به‌دوای ونبووه‌كاندا كه‌ به‌هۆی لافاوه‌كه‌وه‌ دیار نه‌ماون.

وتیشی: ژماره‌ی ئه‌وانه‌ی گیانیان له‌ده‌ستداوه‌ بۆ 11 كه‌س به‌رز بووه‌ته‌وه‌، هاوكات تیمی به‌رگری شارستانی به‌ دوای پێنج كه‌س ده‌گه‌ڕێن كه‌ لافاو ئۆتۆمبێله‌كانیانی بردووه‌و خۆشیان بێ سه‌رشوێنن.

وته‌بێژه‌كه‌ ئه‌وه‌شی ئاشكراكرد، له‌ئیستادا حكومه‌ت ژماره‌یه‌ك گه‌شتی له‌ شاری بوترا‌و دواخستووه‌ تا مه‌ترسی نه‌مێنێت و، هه‌روه‌ها سه‌رجه‌م گه‌شته‌ گه‌شتیارییه‌كانی ئه‌و وڵاته‌ی راگرتووه‌ تا ئه‌وكاته‌ی دۆخی كه‌شوهه‌وا ئاسای ده‌بێته‌وه‌.


180 جار خوێندراوەتەوە
10/11/2018

بابەتی زیاتر