Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

سۆماڵ.. له‌ زنجیره‌ هێرشێكی خۆكوژیدا 17 كه‌س كوژران

په‌یام

زنجیره‌یه‌ك ته‌قینه‌وه‌ له‌ شاری مه‌قادیشۆی پایته‌ختی‌ سۆماڵ، ژماره‌یه‌ك قوربانیی لێكه‌وته‌وه‌.

سه‌رچاوه‌ ناوخوییه‌كانی هه‌واڵ له‌ سۆماڵه‌وه‌ بڵاویانكرده‌وه‌، له‌ ئاكامی هێرشێكی بۆمبی له‌ شاری مه‌قادیشۆ پایته‌ختی ئه‌و وڵاته‌، لانیكه‌م 17 كه‌س كوژران و، ژماریه‌كی دیكه‌ش برینداربوون.

سه‌رچاوه‌كان ئه‌وه‌شیان ئاشكراكرد، به‌پێی ئه‌و زانیاریانه‌ی له‌ سه‌رچاوه‌كانی ئه‌منی وه‌رگیراون، هێرشه‌كه‌ به‌ دوو ئۆتۆمێڵی بۆمبرێژكراو ئه‌نجامدراوه‌، كه‌ هۆتێلێكی له‌ شاری مه‌قادیشۆ كردۆته‌ ئامانج. 

به‌پێی زانیارییه‌كانیش،له‌ دوای ته‌قینه‌وه‌كه‌، ژماره‌یه‌ك چه‌كدار چوونه‌ته‌ نێو ئه‌و هۆتێله‌ی كه‌ به‌شێكی سیاسییه‌كانی ئه‌و وڵاته‌ رووی تێده‌كه‌ن و، دواتریش شه‌ڕ و پێكدادان روویداوه‌. 

له‌لایه‌كی دیكه‌شه‌وه‌، دوای چه‌ند سه‌عاتێك له‌ هێرشه‌كه‌، گرووپێكی چه‌كداریی به‌ناوی‌ رێكخراوی شه‌باب، به‌رپرسیارێتیی له‌ هێرشه‌كه‌ ڕاگه‌یاند.


95 جار خوێندراوەتەوە
10/11/2018

بابەتی زیاتر