په‌یام
سه‌رۆككۆماری توركیا ڕایگه‌یاند: ئه‌وانه‌ی به ڕووكه‌ش په‌كه‌كه به ڕێكخراوی تیرۆریستیی ده‌ناسێنن و خه‌ڵاتیان له‌سه‌ر داده‌نێن، له پشته‌وه له‌گه‌ڵیاندا كار ده‌كه‌ن.
له میانی به‌شداریی له مه‌راسیمی ساڵیادی مردنی مسته‌فا كه‌مال ئه‌تاتورك، ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان سه‌رۆككۆماری توركیا ئاشكرایكرد "به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌كه‌ی كۆگای ته‌قه‌مه‌نی له هه‌كاری، تا ئێستا چوار سه‌رباز كوژراون و نزیكه‌ی 20ی دیكه‌ش بریندار بوون".
سه‌رۆككۆماری توركیا وتیشی "زۆر باش ده‌زانین ئه‌وانه‌ی كه به ڕووكه‌ش په‌كه‌كه له قه‌ندیل به ڕێكخراوی تیرۆریستیی ده‌ناسێنن و خه‌ڵات له‌سه‌ر ئاشكراكردنی شوێنه‌كانیان داده‌نێن، له پشته‌وه له‌گه‌ڵیاندا كار ده‌كه‌ن".
ئه‌ردۆغان جه‌ختی له‌وه‌ش كرده‌وه "هێرشه‌كانیان بۆ سه‌ر قه‌ندیل و شه‌نگال به‌رده‌وام ده‌بێت".
هه‌روه‌ها سه‌باره‌ت به ڕۆژئاوای كوردستانیش سه‌رۆككۆماری توركیا دووپاتی كرده‌وه "له داهاتوویه‌كی زۆر نزیكدا هێرش بۆ سه‌ر ڕژهه‌ڵاتی فورات ئه‌نجام ده‌ده‌ن".
پێشتریش هێزه‌كانی سووریای دیموكرات كه یه‌په‌گه سه‌ركردایه‌تیی ده‌كات، ڕایگه‌یاندبوو "وه‌ڵامی هه‌ر هێرشێكی توركیا بۆ سه‌ر ناوچه‌كانیان ده‌ده‌نه‌وه".
360 جار خوێندراوەتەوە
10/11/2018