Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان داوای كۆتاییهێنان به‌ شه‌ڕی ناوخۆی یه‌مه‌ن ده‌كات

په‌یام

نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان داواده‌كات  له‌پێناو كۆتاییهێنان به‌ ئازاری هاوڵاتییانی مه‌ده‌نی یه‌مه‌ن، هه‌نگاوی به‌په‌له‌ بهاوێژێت.

له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ میچێل باچڵێت، كۆمیسیاری باڵای مافه‌كانی مرۆڤ له‌ نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان بڵایكردۆته‌وه‌ داواده‌كات  به‌زوترین كات كۆتای به‌ شه‌ڕی نوخۆی یه‌مه‌ن بهێنرێت. 

له‌به‌شێكی ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا ئاماژه‌ به‌وه‌كراوه‌، هه‌ڵكشانی پێكدادانه‌كان له‌ حوده‌یده‌ له‌م رۆژانه‌ی دواییدا بووه‌ته‌ هۆی به‌رزبوونه‌وه‌ی ئێجگار زۆری قوربانییه‌كان، كه‌ هاوڵاتییانی مه‌ده‌نی له‌ ڕیزی پێشه‌وه‌ی قوربانییه‌كاندان.

له‌به‌شێكی تری ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتووه‌، پێویسته‌ لایه‌نه‌كانی شه‌ڕی ناوخۆی یه‌مه‌ن، هاوپه‌یمانیی عه‌ره‌بی به‌ سه‌رۆكایه‌تی سعوودیه‌ له‌لایه‌ك و حووسییه‌كان له‌لایه‌كی دیكه‌ و ئه‌و وڵاتانه‌ی پشتیوانیی چه‌كیان پێشكه‌ش ده‌كه‌ن، له‌پێناو كۆتاییهێنان به‌ ئازاری هاووڵاتییانی مه‌ده‌نی ئه‌و وڵاته‌، هه‌نگاوی به‌په‌له‌ بهاوێژن، چونكه‌  به‌هۆی به‌دوامبوونی پێكدادانه‌كان و نه‌بوونی ئاسایشی خۆراك، ره‌وشی ژیانی 14 ملیۆن هاولآتی له‌ سه‌رتاسه‌ری یه‌مه‌ن له‌ مه‌ترسیدایه‌.

یه‌مه‌ن كه‌ ماوه‌ی چوارساڵه‌ رووبه‌ڕووی جه‌نگی ناوخۆیی بووه‌ته‌وه‌، له‌ كۆی 29 ملیۆن دانیشتوانی 22 ملیۆن و 200 هه‌زار هاووڵاتی پێویستیان به‌ كۆمه‌كی مرۆیی و پاراستن هه‌یه‌. 


131 جار خوێندراوەتەوە
10/11/2018

بابەتی زیاتر