Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

ڕۆحانی‌: ئه‌مریكا ناتوانێت هه‌نارده‌ی‌ نه‌وتی‌ ئێران بكاته‌ سفر

په‌یام

حه‌سه‌ن ڕۆحانی‌ ڕایگه‌یاند: ئه‌مریكا له‌و سزایانه‌ پاشگه‌ز بووه‌ته‌وه‌ كه‌ به‌سه‌ر ئێراندا سه‌پاندوویه‌تی‌ و، ناتوانێت هه‌نارده‌ی‌ نه‌وتی‌ ئێران به‌ سفر بگه‌یه‌نێت.

حه‌سه‌ن ڕۆحانی، سه‌رۆك كۆماری‌ ئیسلامیی‌ ئێران، له‌ دوای كۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ عه‌لی لاریجانی سه‌رۆكی په‌رله‌مانی ئێران و سادق لاریجانی سه‌رۆكی پێشووی ده‌زگای دادوه‌ری، ڕایگه‌یاند ئه‌مریكا له‌ ڕێگه‌ی‌ "سزا هه‌ڵه‌كانیه‌وه‌" گوزارانی خه‌ڵكی كردووه‌ته‌ ئامانج و له‌ به‌رامبه‌ر ئه‌مه‌شدا گه‌لی ئێران "هه‌ڵوێستێكی خۆڕاگرانه‌یان" نیشان داوه‌.

حه‌سه‌ن ڕۆحانی‌ وتیشی‌ "كاتێك سزا به‌سه‌ر بانكه‌كاندا ده‌سه‌پێنن، ئه‌وا به‌و هه‌نگاوه‌ ده‌رمان و پێداویستییه‌ پزیشكییه‌كانی دیكه‌شتان كردووه‌ته‌ ئامانج".

سه‌رۆكی‌ كۆماری‌ ئیسلامیی‌ ئێران ڕایگه‌یاند "ئه‌مریكا ناچار بووه‌ پاشگه‌زببێته‌وه‌ له‌و سزایانه‌ی كه‌ ڕۆژی‌ 5ی‌ تشرینی یه‌كه‌م به‌سه‌ر وڵاته‌كه‌یدا سه‌پاندوویه‌تی‌ و، دانی به‌وه‌دا ناوه‌ كه‌ ناتوانێت هه‌نارده‌ی نه‌وتی ئێران بۆ سفر دابه‌زێنێت".

ڕۆحانی‌ ئاماژه‌ی‌ به‌وه‌ش كردووه‌ "ئه‌مریكا ده‌یه‌وێت ئێران وه‌ك وڵاتێكی پشتیوانیكاری تیرۆر و دابینكاری سه‌رچاوه‌ی دارایی بۆ تیرۆریزم نیشان بدات، به‌ڵام ئێمه‌ سوورترین له‌سه‌ر له‌به‌رچاوگرتنی یاسا نێوده‌وڵه‌تییه‌كان".

سه‌رۆكی‌ ئێران جارێكی‌ دیكه‌ جه‌ختی‌ له‌وه‌ كرده‌وه‌ "ئه‌مریكا له‌ داهاتوودا تێده‌گات كه‌ هه‌ڵه‌ی كردووه‌ و هه‌نگاوی‌ نادروستی‌ ناوه‌".


129 جار خوێندراوەتەوە
10/11/2018

بابەتی زیاتر