Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

ماكرۆن: یه‌كێتیی‌ ئه‌ورووپا سوپایه‌كی‌ سه‌ربه‌خۆی‌ بۆ پاراستنی‌ خۆی‌ پێویسته‌

په‌یام

تره‌مپ و ماكرۆن له‌ پاریس كۆبوونه‌وه‌ و پرسه‌ هه‌نووكه‌ییه‌كانیان تاووتوێكرد. سه‌رۆكی‌ فه‌ره‌نسا دووپاتیكرده‌وه‌: ده‌بێت یه‌كێتیی‌ ئه‌ورووپا سوپایه‌كی‌ سه‌ربه‌خۆ بۆ پاراستنی‌ خۆی‌ پێكبهێنێت.

پاش گه‌یشتنی‌ دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكی‌ ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كانی‌ ئه‌مریكا بۆ پاریس، له‌لایه‌ن ئیمانیۆل ماكرۆن سه‌رۆككۆماری‌ فه‌ره‌نسا له‌ كۆشكی‌ ئیلیزی‌ پێشوازیی‌ لێكرا.

پاش كۆبوونه‌وه‌شیان له‌ كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌وانیدا ماكرۆن ڕایگه‌یاند "له‌ دوو ڕۆژی داهاتوو له‌گه‌ڵ دۆناڵد تره‌مپ پرسه‌كانی په‌یوه‌ست به‌ ئێران و سووریا و یه‌مه‌ن، هه‌روه‌ها پرسی‌ كه‌شوهه‌وا و كێشه‌ نێوده‌وڵه‌تییه‌كان تاووتوێده‌كه‌ن".

ماكرۆن ستایشی ئۆپه‌راسیۆنی هه‌ریه‌ك له‌ ئه‌مریكا و به‌ریتانیا و فه‌ره‌نسای بۆ سه‌ر ناوه‌ندییه‌كانی چه‌كی كیمیاویی ڕژێمی به‌شار ئه‌سه‌د له‌ سه‌ره‌تای ئه‌مساڵدا له‌ سووریا كرد و وتیشی "سه‌باره‌ت به‌ دابه‌شكردنی زیاتری تێچوونه‌كان له‌ ناتۆدا هاوڕایه‌ له‌گه‌ڵ تره‌مپ".

به‌ر له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌ش سه‌رۆكی فه‌ره‌نسا له‌باره‌ی پرسی‌ پێكهێنانی‌ سوپایه‌كی‌ تایبه‌ت به‌ ئه‌ورووپا، جه‌ختی‌ له‌وه‌ كرده‌وه‌ "نادادپه‌روه‌رییه‌ كه‌ ئاسایشی یه‌كێتیی ئه‌ورووپا ته‌نها له‌لایه‌ن ئه‌مریكاوه‌ بپارێزرێت". جه‌ختی له‌وه‌ش كرده‌وه‌ كه‌ ته‌نها له‌به‌ر ئه‌وه‌ "پێویست به‌ بوونی توانای زیاتری ئه‌ورووپا و به‌رگریی زیاتر هه‌یه‌".

لای‌ خۆیشیه‌وه‌ دۆناڵد تره‌مپ وتی "ئێمه‌ زۆر شتی هاوبه‌شمان هه‌یه‌ و، ئامانجیشمان ئه‌ورووپایه‌كی به‌هێزه‌".

تره‌مپ دووپاتیشیكرده‌وه‌ "ده‌بێت هه‌موو ئه‌ندامانی ناتۆ به‌شی خۆیان له‌ خه‌رجییه‌كانی‌ ناتۆ بده‌ن و ئه‌و پرۆسه‌یه‌ یه‌كسانیی‌ تێدا بێت".

بڕیاره‌ له‌ دوو ڕۆژی داهاتوو یادی 100 ساڵه‌ی كۆتایی‌ هێنان به‌ جه‌نگی جیهانیی یه‌كه‌م له‌ فه‌ره‌نسا بكرێته‌وه‌ و، تیایدا چه‌ندین سه‌ركرده‌ی جیهانی به‌شدار بن.


140 جار خوێندراوەتەوە
10/11/2018

بابەتی زیاتر