Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

سه‌رۆككۆماری عێراق سه‌ردانی كوێت ده‌كات

په‌یام

له‌ چوارچێوه‌ی زنجیره‌ سه‌ردانێكیدا بۆ وڵاتانی كه‌نداو، سبه‌ی سه‌ركۆماری عێراق سه‌ردانی كوێت ده‌كات.

له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ نووسینگه‌ی سه‌رۆكایه‌تی كۆماری عێراق، بڵایكردۆته‌وه‌و كۆپییه‌كی ده‌ست په‌یام كه‌وتووه‌ ده‌ڵێت، بڕیاره‌ سبه‌ی  به‌رهه‌م ساڵح به‌ سه‌ردانێكی فه‌رمی بگاته‌ وڵاتی كوێت.

له‌به‌شێكی ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا ئاماژه‌به‌وه‌كراوه‌، له‌سه‌ر بانگهێشتی سه‌رۆكی وڵاتانی كه‌نداو، به‌رهه‌م ساڵح، سه‌ركۆماری عێراق ده‌ست به‌و زنجیره‌ سه‌ردانه‌ فه‌رمییانه‌ی ده‌كات كه‌ بڕیاره‌ ئه‌نجامی بدات و، له‌و چواچێوه‌یه‌شدا سبه‌ینێ  ناوبراو سه‌ردانی كوێت ده‌كات.

له‌به‌شێكی تری ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتووه‌، چاوه‌ڕوان ده‌كرێت به‌رهه‌م ساڵح له‌ سه‌ردانه‌كه‌یدا بۆ كوێت باس له‌ چه‌ندین بابه‌ت بكات كه‌ گرنگترینیان په‌یوه‌ندییه‌ دووقۆڵییه‌كان و به‌ره‌وپێشبردنی په‌یوه‌ندی نێوان ئه‌و دوو وڵاته‌ ده‌بێت.

هه‌ر له‌ راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ ئه‌وه‌شخراوه‌ته‌ڕوو، كه‌ سه‌رۆككۆماری عێراق دوای كوێت سه‌ردانی وڵاتی ئێمارات و چه‌ند وڵاتێكی دیكه‌ی دراوسێ ده‌كات.


178 جار خوێندراوەتەوە
10/11/2018

بابەتی زیاتر