Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

په‌رله‌مانی عێراق بڕیاریدا لیژنه‌كانی په‌رله‌مان بۆ 22 لیژنه‌ كه‌مبكرێته‌وه‌

په‌یام

له‌ دانیشتنی په‌رله‌مانی عیراق، بڕیار درا لیژنه‌كانی په‌رله‌مان بۆ 22 لیژنه‌ كه‌مبكرێته‌وه‌ و ده‌نگیش له‌سه‌ر چه‌ند لیژنه‌یه‌كی په‌رله‌مانی درا، دوای پڕۆسه‌كه‌ش سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مان دانیشتنه‌كانی بۆ رۆژی دووشه‌ممه‌ی داهاتوو دواخست.

له‌ دانیشتنه‌كه‌ی ئه‌مڕۆدا ده‌نگ له‌سه‌ر چه‌ند لیژنه‌یه‌ك درا كه‌ پێكهاتبوون له‌ لیژنه‌ی پلاندادان و دیراسه‌كردنی به‌رنامه‌ی حكومی، لیژنه‌ی ئاسایش و به‌رگری، لیژنه‌ی نه‌وت و غاز، لیژنه‌ی دارایی، لیژنه‌ی یاسایی، لیژنه‌ی رۆشنبیری، لیژنه‌ی ته‌ندروستی، لیژنه‌ی كاروباری ئه‌ندامانی په‌رله‌مان، لیژنه‌ی هه‌رێم و پارێزگاكان، لیژنه‌ی شه‌هیدان و مافه‌كانی مرۆڤ، لیژنه‌ی په‌روه‌رده‌، لیژنه‌ی ئابوری و وه‌به‌رهێنان، لیژنه‌ی په‌یوه‌ندیه‌كانی ده‌ره‌وه‌، لیژنه‌ی ژنان، لیژنه‌ی خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی، لیژنه‌ی كشتوكاڵ، لیژنه‌ی وه‌رزش و لاوان، لیژنه‌ی خزمه‌تگوزاری و ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ و گواستنه‌وه‌ی گه‌یاندن، له‌گه‌ڵ لیژنه‌ی نه‌زاهه‌.

هاوكات په‌رله‌مانی عیراق، ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مانی سه‌رپشك كردوه‌ به‌ گۆڕینی ناوی ئه‌ندامانی لیژنه‌كان و گۆرانكاری كردن تێیاندا.

به‌هۆی ئه‌وه‌ی‌ ماوه‌یه‌كی‌ زۆر به‌سه‌ر پێكهێنانی‌ په‌رله‌مانی‌ عێراقدا تێپه‌ڕی بوو دواكه‌وتنی‌ لیژنه‌كان ره‌خنه‌یه‌كی‌ زۆری رووبه‌رووی په‌رله‌مان كردبویه‌وه‌ و په‌رله‌مانتارانیش ئاماژه‌یان بۆ ئه‌وه‌كردوه‌ هاتنی پڕۆژه‌یاسای بودجه‌ی عێراق یه‌كێك بوو له‌ هۆكاره‌كانی دواكه‌وتنی پێكهێنانی لیژنه‌كانی په‌رله‌مانی‌ عێراق.

136 جار خوێندراوەتەوە
10/11/2018

بابەتی زیاتر