Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

ئه‌مریكا.. ژماره‌ی قوربانیانی ئاگره‌كه‌ی كالیفۆرنیا به‌رزبوه‌ته‌وه‌


په‌یام

ژماره‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی به‌ هۆی ئاگری دارستانه‌كانی ویلایه‌تی كالیفۆرنیای باشووری رۆژئاوای ئه‌مریكا گیانیان له‌ده‌ستداوه‌ بۆ 23 كه‌س به‌رزبووه‌ته‌وه‌.

به‌ڕێوه‌به‌ری پۆلیسی ناوچه‌ی بوتێ له‌ ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا ئاماژه‌ی به‌وه‌ كردووه‌: به‌ هۆی ئه‌و ئاگره‌ی كه‌ باكووری خۆرهه‌ڵاتی سان فرانسیسكۆی باكووری كالیفۆرنیا گرتووه‌ته‌وه‌، 14 كه‌سی دیكه‌ گیانیان له‌ده‌ستداوه‌، به‌وه‌ش تێكڕای ژماره‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی كه‌ به‌ هۆی ئاگره‌كه‌وه‌ گیانیان له‌ده‌ستداوه‌ گه‌یشتووه‌ته‌ 23 كه‌س.

هه‌روه‌ها له‌ باشووری ویلایه‌ته‌كه‌ و به‌ هۆی ته‌شه‌نه‌كردنی ئاگره‌كه‌ له‌ شاری مالیبۆی خۆرئاوای لۆس ئانجلۆس، 300 هه‌زار كه‌س له‌ سه‌رتاسه‌ری ویلایه‌ته‌كه‌ ئاواره‌بوون.

ئاگره‌كه‌ كه‌ ڕۆژی پێنجشه‌ممه‌ له‌ بناری شاخه‌كانی سییڕا نیڤادا كه‌وته‌وه‌, له‌ مێژوویی ویلایه‌ته‌كه‌دا به‌ سووتێنه‌رترین ئاگر داده‌نرێت و سێیه‌مین ئاگره‌كه‌ كه‌ زۆرترین زیانی گیانی هه‌بووه‌.
به‌ هۆی كاریگه‌ری ڕه‌شه‌باوه‌ په‌ره‌سه‌ندنی ئاگره‌كه‌ درێژه‌ی هه‌یه‌ و تا ئێستا رووبه‌ری 404 كیلۆمه‌تری گرتووه‌ته‌وه‌.

لای‌ خۆشیه‌وه‌ دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكی ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا، له‌ هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له‌ تویته‌ر ڕایگه‌یاندووه‌: زیانی ئاگره‌كه‌ له‌ ئاستی كاره‌ساتدایه‌.

175 جار خوێندراوەتەوە
11/11/2018

بابەتی زیاتر