په‌یام
سه‌رۆكی لیژنه‌ی ئاسایشی نیشتمانی و سیاسه‌تی ده‌ره‌وه له په‌رله‌مانی ئێران، حیشمه‌توڵڵا فه‌لاحه‌تپیشه رایگەیاند، به هۆی سزاكانی ئه‌مریكاوه ره‌نگه كێشه‌ی خۆراك و ده‌رمان له وڵات‌دا سه‌رهه‌ڵبدات.
سه‌رۆكی لیژنه‌ی ئاسایشی نیشتمانی و سیاسه‌تی ده‌ره‌وه له په‌رله‌مانی ئێران باسی له‌وه كرد كه به سزاكانی ئه‌مریكا ویسترا ئێران بچووك و لاواز بكرێت، به‌ڵام ئه‌و سزایانه بوونه هۆی به‌هێزبوونی یه‌كێتیی و یه‌كگرتووی گه‌ل و وتی: "كێشه له كه‌رتی ده‌رماندا له‌ئێستاوه له ده‌رمانی نه‌خۆشیه درێژخایه‌نه‌كان و شێرپهنچهدا ده‌ستیپێكردووه. له وڵات‌دا له‌سه‌دا 90ی ده‌رمانه‌كان به‌رهه‌م ده‌هێنرێت. له‌سه‌دا پێنج بۆ 10ی ده‌رمان له ده‌ره‌وه‌ی وڵات هاورده ده‌كرێت، به هۆی سزاكانی سه‌ر كه‌رتی بانكی ره‌نگه كێشه له كه‌رتی ده‌رمان و خۆراك روو بدات".
سه‌رۆكی لیژنه‌ی ئاسایشی نیشتمانی و سیاسه‌تی ده‌ره‌وه له په‌رله‌مانی ئێران، حیشمه‌توڵڵا فه‌لاحه‌تپیشه باسی له‌وه‌یش كرد كه حكوومه‌تی واشنتۆن خوازیاره به‌و هه‌وڵانه‌ی گه‌لی ئێران له ده‌وڵه‌ته‌كه‌ی جیابكاته‌وه، به‌ڵام نه‌یتوانیوه به‌و ئامانجه‌ی بگات.
336 جار خوێندراوەتەوە
11/11/2018