Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

سەرکۆماری عێراق بەرەو کوێت بەڕێکەوت


په‌یام

سەرکۆماری عێراق، بەرھەم ساڵح لە گەشتێکیدا کە بەیانی ئەمڕۆ یەکشەممە بۆ وڵاتانی کەنداو دەستپێکرد، بەرەو کوێت بەڕێکەوت.

ئەم گەشتەی بەرھەم ساڵح بۆ وڵاتانی کەنداو بە یەکەم گەشت بۆ وڵاتانی دەرەوە دادەنرێت لەوەتەی لە سەرەتای مانگی تشرینی یەکەمی رابردوودا، وەک سەرکۆماری عێراق، دەستبەکاربوو.


نووسینگەی سەرۆکایەتی کۆمار لە راگەیەندراوێکیدا  رایگەیاندووە، بەیانی ئەمڕۆ یەکشەممە سەرکۆمار، بەرھەم ساڵح بەغدای بەجێھێشت و بەرەو کوێت بەڕێکەوت.

نووسینگەی سەرۆکایەتی کۆماری عێراق ئاماژەی بەوەشداوە کە بەڕێکەوتنی بەرھەم ساڵح بۆ کوێت لە چوارچێوەی گەشتێکیدا دێت کە ئەمڕۆ بە سەرۆکایەتی شاندێکی باڵا بۆ وڵاتانی کەنداو دەستپێکرد.

دوێنێ شەممە سەرۆکایەتی کۆماری عێراق رایگەیاندبوو کە سەرکۆمار، بەرھەم ساڵح لەسەر بانگێشتی سەرکردەکانی ژمارەیەک وڵاتانی کەنداو لەوانە کوێت و ئیمارات، سەردانی ناوچەی کەنداو دەکات.

بەپێی راگەیەندراوەکەی سەرۆکایەتی کۆماری عێراق، بەرھەم ساڵح لە سەردانەکانیدا ژمارەیەک پرسی گرنگ لەگەڵ گەورە بەرپرسانی کەنداو تاوتوێ دەکات، لەوانە چۆنیەتی پتەوترکردنی پەیوەندییە دووقۆڵییەکان.

ھەروەھا سەرۆکایەتی کۆماری عێراق جەختیکردووەتەوە کە عێراق ھەوڵدەدات پەیوەندییەکانی لەگەڵ وڵاتانی کەنداو بەھێزتر بکات، ھەروەھا ھاریکارییەکان لەگەڵ ئەو وڵاتاندا لە بوارەکانی ئابووری، گەشەپێدان و رۆشنبیری باشتر بکات. 


193 جار خوێندراوەتەوە
11/11/2018

بابەتی زیاتر