Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

پارته‌كه‌ی حه‌یده‌ر عه‌بادی له‌ په‌رله‌ماندا ده‌بێت به‌ ئۆپۆزسیۆن


په‌یام

له‌به‌رامبه‌ر په‌راوێزخستن و پێنه‌دانی پۆست, حه‌یده‌ر عه‌بادی سه‌رۆك وه‌زیرانی پێشوی عێراق ڕایده‌گه‌یه‌نێت: له‌په‌ڕله‌مان ده‌بێت به‌ ئۆپۆزسیۆن و بۆ پێكهێنانی‌ به‌ره‌یه‌كی‌ به‌هێزیش, له‌گه‌ڵ چه‌ندلایه‌نێكی دیكه‌ گفتوگۆده‌كه‌ن.

ئه‌ندامێكی هاوپه‌یمانی نه‌سر كه‌ نه‌یویستوه‌ ناوی ئاشكرابكرێت به‌سایتی عه‌ره‌بی جه‌دیدی ڕاگه‌یاندوه‌: له‌به‌رامبه‌ر په‌راوێزخستن و پێنه‌دانی هیچ پۆستێك به‌ هاوپه‌یمانی نه‌سر، حه‌یده‌ر عه‌بادی سه‌رۆك وه‌زیرانی پێشوی عێراق ڕایگه‌یاندوه‌، له‌په‌رله‌مان ده‌بنه‌ ئۆپۆزسیۆن و ڕاشیده‌گه‌یه‌نێت: به‌ئۆپۆزسیۆن بونی هاوپه‌یمانی نه‌سر كاریگه‌ری ڕاسته‌وخۆی له‌سه‌ر بڕیاره‌كانی حكومه‌ت و په‌رله‌مان ده‌بێت و ده‌یانه‌وێت له‌و ڕێگه‌یه‌وه‌  شێوازی پرۆسه‌ی سیاسی له‌عێراقدا بگۆڕن.

 ئه‌و ئه‌ندامه‌ی‌ هاوپه‌یمانی‌ نه‌سڕ ئاماژه‌ به‌وه‌شده‌كات: هاوپه‌یمانی هه‌وڵه‌كانی له‌گه‌ڵ چه‌ندان لایه‌نی په‌راوێزخراوی تری وه‌ك هاوپه‌یمانی حیكمه‌و به‌شێك له‌ده‌وڵه‌تی قانون ده‌خاته‌گه‌ڕو بۆئه‌وه‌ی به‌ره‌یه‌كی ئۆپۆزسیۆنی به‌هێز له‌په‌رله‌مان پێكبێن گفتوگۆده‌كه‌ن.

ئه‌م هه‌وڵه‌ی عه‌بادی له‌كاتێكدایه‌ كه‌له‌ساڵی 2003 وه‌ یه‌كه‌م جاره‌ په‌نا بۆ دامه‌زراندنی به‌ره‌یه‌كی ئۆپۆزسیۆن له‌په‌رله‌مانی عێراق ده‌درێت.

99 جار خوێندراوەتەوە
11/11/2018

بابەتی زیاتر