Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

ئۆپیك و به‌رهه‌مهێنه‌رانی سه‌ربه‌خۆ كۆده‌بنه‌وه‌و بڕیار له‌سه‌ر ئاستی هه‌نارده‌كردنی نه‌وت ده‌ده‌ن


په‌یام

لیژنه‌ی چاودێریكردنی كه‌مكردنه‌وه‌ی به‌رهه‌مهێنانی نه‌وتی‌ ئۆپێك و به‌رهه‌مهێنه‌رانی سه‌ربه‌خۆ كۆده‌بێته‌وه‌ و، له‌باره‌ی‌ زیادكردن و كه‌مكردنه‌وه‌ی‌ هه‌نارده‌ی‌ نه‌وته‌وه‌ بڕیار ده‌دات.

ئه‌مڕۆ لیژنه‌ی چاودێریكردنی كه‌مكردنه‌وه‌ی به‌رهه‌مهێنانی نه‌وت كه‌ له‌ وڵاتانی ئه‌ندام له‌ ئۆپێك و به‌رهه‌مهێنه‌رانی سه‌ربه‌خۆ پێكهاتووه‌، له‌ ئه‌بوزه‌بی كۆده‌بێته‌وه‌.

لیژنه‌كه‌ ئه‌نجامی ڕێككه‌وتنی كه‌مكردنه‌وه‌ی به‌رهه‌مهێنانی نه‌وت و كاركردن به‌ ڕێككه‌وتنه‌كه‌ له‌لایه‌ن وڵاتانی‌ ئه‌ندامه‌وه‌ له‌ ماوه‌ی‌ ڕابردوودا، تاووتوێ ده‌كات.

هه‌روه‌ها لیژنه‌ی چاودێریكردنی كه‌مكردنه‌وه‌ی به‌رهه‌مهێنانی نه‌وت، پرسی‌ خستنه‌ڕووی نه‌وتی زیاتر بۆ بازاڕه‌كان یان كه‌مكردنه‌وه‌ی، به‌ وردی هه‌ڵده‌سه‌نگێنێت و له‌وباریه‌وه‌ بڕیاری‌ خۆی‌ ده‌دات. 

لیژنه‌ی چاودێریكردنی كه‌مكردنه‌وه‌ی به‌رهه‌مهێنانی نه‌وت، له‌ وڵاتانی‌ ڕووسیا، عومان، ڤه‌نیزوێلا، كوه‌یت و جه‌زائیر پێكهاتووه‌. كه‌ له‌ سه‌ره‌تای ساڵی 2017دا ڕێكخراوی ئۆپێك له‌گه‌ڵ به‌رهه‌مهێنه‌رانی سه‌ربه‌خۆ له‌سه‌ر كه‌مكردنه‌وه‌ی یه‌ك ملیۆن و 800 هه‌زار به‌رمیل نه‌وت له‌ ڕۆژێكدا ڕێككه‌وتبوون، كه‌ دواتر له‌ مانگی ته‌مووزی ڕابردووه‌وه‌ بۆ یه‌ك ملیۆن و 200 هه‌زار به‌رمیل كه‌مكرایه‌وه‌، ڕێككه‌وتنه‌كه‌ش له‌ مانگی كانوونی یه‌كه‌می داهاتوودا كۆتایی پێ دێت.

277 جار خوێندراوەتەوە
11/11/2018

بابەتی زیاتر