Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

حكومه‌تی‌ عێراق لیژنه‌یه‌ك بۆ هه‌مواركردنه‌وه‌ی‌ بودجه‌ی 2019 پێكده‌هێنێت

په‌یام

ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی عێراق له‌ ڕێگه‌ی‌ لیژنه‌یه‌كه‌وه‌ پرۆژه‌ یاسای بودجه‌ی ساڵی 2019 هه‌موار ده‌كاته‌وه‌. لیژنه‌كه‌ بۆ وه‌رگرتنی‌ ڕه‌خنه‌كانی‌ كورد له‌ پرۆژه‌ یاساكه‌، له‌گه‌ڵ نوێنه‌رایه‌تی حكومه‌تی هه‌رێم هه‌ماهه‌نگیی‌ ده‌بێـت.

ئه‌میندارێتیی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی عێراق له‌ به‌یاننامه‌یه‌كدا ڕایگه‌یاند "به‌پێی‌ فه‌رمانی‌ ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران لیژنه‌یه‌ك بۆ پێداچوونه‌وه‌ به‌ پرۆژه‌یاسای‌ بودجه‌ی‌ گشتیی‌ ساڵی‌ 2019ی‌ عێراق پێكده‌هێنرێت".

لیژنه‌كه‌ له‌لایه‌ن فوئاد حسێن وه‌زیری داراییه‌وه‌ سه‌رۆكایه‌تی‌ ده‌كرێت، هه‌ریه‌ك له‌ بریكاره‌كانی وه‌زیری دارایی و پلاندانان و ته‌ندروستی و، سه‌رۆكی سكرتاریه‌تی ده‌سته‌ی باڵای هه‌ماهه‌نگیی نێوان پارێزگاكان و، چه‌ندین لایه‌نی په‌یوه‌ندیداری دیكه‌ ئه‌ندام ده‌بن تێیدا.

ئه‌میندارێتیی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی عێراق ده‌ڵێت "لیژنه‌كه‌ بۆ وه‌رگرتنی‌ تێبینی‌ و ڕه‌خنه‌كان، هه‌ماهه‌نگی‌ له‌گه‌ڵ نوێنه‌رایه‌تیی‌ پارێزگاكان و نوێنه‌رایه‌تیی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان دروست ده‌كات".

هه‌روه‌ها لیژنه‌كه‌ ده‌سه‌ڵاتی ئه‌وه‌ی‌ پێ دراوه‌ كه‌ به‌نده‌كانی پرۆژه‌ یاسای بودجه‌ی 2019 هه‌موار بكاته‌وه‌ و، دواتر بۆ ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران به‌رزده‌كرێته‌وه‌.

هه‌فته‌ی‌ ڕابردوو ئه‌نجوومه‌نی‌ نوێنه‌رانی‌ عێراق به‌هۆی‌ ناكۆكیی‌ لایه‌نه‌كان نه‌یتوانی‌ گفتوگۆ له‌باره‌ی‌ پڕۆژه‌ یاسای بودجه‌ی ساڵی 2019ی‌ بكات و، ئه‌و پرسه‌ی‌ بۆ ڕۆژی‌ دووشه‌ممه‌ دواخست. حكومه‌تی‌ هه‌رێمیش لای‌ خۆیه‌وه‌ پشكی‌ كورد له‌ پرۆژه‌یاساكه‌دا كه‌ له‌سه‌دا 12 و پۆینت 67ـه‌، ڕه‌تده‌كاته‌وه‌.


139 جار خوێندراوەتەوە
11/11/2018

بابەتی زیاتر