Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

سوپای ئیسرائیل پەلاماری کەرتی غەززە دەدات


په‌یام

لە هێرشی سوپای ئیسرائیلدا بۆ سەر کەرتی غەززەی گەمارۆدراو، حەوت فەڵەستینی کوژران و حەوتی دیکەش برینداربوون. سوپای ئیسرائیل ئاشکرایکرد لە ئەنجامی پێکدادانەکاندا سەربازێکیان کوژراوەو حه‌ماسیش رایگه‌یاند له‌و هێرشه‌دا سه‌ركرده‌یه‌كی باڵی كه‌تائیبی عیززه‌دین قه‌سام شه‌هیدكراوه‌.


وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی فەڵەستین، ئەشرەف قودرە لە راگەیەنراوێکدا ئاماژەی بەوەکردووە لە هێرشێکدا بۆ سەر سنوورەکانی خۆرهەڵاتی شاری خان یونس، حەوت فەڵەستینی کوژراون و حەوتی دیکەش برینداربوون.  

لە راگەیەندراوێکدا کە لە لایەن سوپای ئیسرائیلەوە بڵاوکراوەتەوە، هاتووە "هێزە تایبەتەکانی سەربە سوپای ئیسرائیل ئۆپەراسیۆنێکیان بۆ سەر کەرتی غەززە ئەنجامداوە و لەو پێکدادانەی هاتووەتە ئاراوە، سەربازێک کوژراوە و سەربازێکی دیکەش بەسووکی برینداربووە".

وتەبێژی سوپای ئیسرائیل، ئەڤیخای ئێدرئی لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانییدا باسی لەوەکرد لە کەرتی غەززەوە ١٠ مووشەک ئاراستەی ئیسرائیل کراوە و دووان لە مووشەکەکان لە لایەن سیستمی بەرگریی قوبەی ئاسنینەوە خراونەتە خوارەوە.

895 جار خوێندراوەتەوە
12/11/2018

بابەتی زیاتر