Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

سه‌رۆك كۆماری‌ عێراق: نامانه‌وێ قورسایی سزاكانی سه‌ر ئێران هه‌ڵبگرین


په‌یام

سه‌رۆك كۆماری‌ عێراق له‌ كوه‌یته‌وه‌ ڕایگه‌یاند نامانه‌وێ قورسایی سزاكانی سه‌ر ئێران هه‌ڵبگرین.

به‌رهه‌م ساڵح سه‌رۆك كۆماری‌ عێراق له‌ دیدارێكیدا له‌گه‌ڵ ڕۆژنامه‌نووسان له‌ كوه‌یت ڕایگه‌یاند: عێراق نایه‌وێ قورسایی سزاكانی ئه‌مریكا له‌سه‌ر ئێران هه‌ڵبگرێت.

هه‌ر له‌باره‌ی‌ دۆسیه‌ی‌ ئێران‌و ئه‌مریكاوه‌، به‌رهه‌م ساڵح سه‌رۆك كۆماری‌ عێراق  وتی: ئێمه‌ به‌رده‌وام له‌ گفتوگۆداین له‌گه‌ڵ ئه‌مریكا، پێویسته‌ واشنتۆن له‌ دۆسیه‌ی‌ سزاكانی سه‌ر تاراندا تایبه‌تمه‌ندی عێراق له‌به‌رچاو بگرێت.

سه‌رۆك كۆماری‌ عێراق وتیشی: ئێمه‌ میانگیری له‌نێوان تاران‌و واشنتۆندا ناكه‌ین‌و نامانه‌وێت له‌ هیچ به‌ره‌یه‌كدا بین‌و به‌رژه‌وه‌ندییمان ئه‌وه‌یه‌ عێراق له‌ پێشه‌وه‌ی هه‌موو هه‌نگاوێكماندا بێت.
 سه‌رۆك كۆماری عێراق له‌ میانی سه‌ردانه‌كه‌یدا چه‌ندین كه‌لوپه‌لی دیوانی ئه‌میرایه‌تی كوه‌یتی بۆ ئه‌و وڵاته‌ گێڕایه‌وه‌ كه‌ له‌ شه‌ڕی داگیركردنی كوه‌یتدا دزرابوون.
 

321 جار خوێندراوەتەوە
12/11/2018

بابەتی زیاتر