Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

وه‌فدی وه‌زاره‌تی دارایی هه‌رێم له‌گه‌ڵ نوێنه‌رانی كورد له‌ به‌غدا كۆده‌بێته‌وه‌


په‌یام

بۆ یه‌كه‌مینجار وه‌فدی وه‌زاره‌تی دارایی هه‌رێم له‌گه‌ڵ نوێنه‌رانی كورد له‌ به‌غدا كۆده‌بێته‌وه‌.

ئه‌حمه‌دی حاجی ڕه‌شید ئه‌ندامی لیژنه‌ی دارایی له‌ ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌رانی عێراق ڕایگه‌یاند: وه‌فدێكی وه‌زاره‌تی دارایی هه‌رێم به‌ مه‌به‌ستی دانوستانی پشكی هه‌رێم له‌ بودجه‌ی‌ گشتی 2019 سه‌ردانی به‌غدایان كرد و سه‌ره‌تا له‌گه‌ڵ ئه‌ندامانی كوردی لیژنه‌ی‌ دارایی كۆبوونه‌وه‌.

به‌پێی قسه‌ی‌ ئه‌حمه‌دی حاجی ڕه‌شید ئه‌وه‌ یه‌كه‌مینجاره‌ وه‌فدی وه‌زاره‌تی دارایی هه‌رێم بۆ بابه‌تی بودجه‌ له‌گه‌ڵ نوێنه‌رانی كورد له‌ به‌غدا كۆده‌بێته‌وه‌‌و له‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌شدا تاووتوێی دانوستانی زیادكردنی پشكی هه‌رێم له‌ بودجه‌ی‌ گشتی 2019 كرا.

ئه‌و ئه‌ندامه‌ی‌ فراكسیۆنی كۆمه‌ڵی ئیسلامی پێشتریش ڕایگه‌یاندبوو "به‌پێی ئه‌و داتایانه‌ی‌ له‌ وه‌زاره‌تی پلاندانانی عێراقی وه‌رگرتووه‌ ژماره‌ی دانیشتووانی هه‌رێمی كوردستان پێنج ملیۆن سێسه‌دو نۆ هه‌زار و پێنجسه‌دو نه‌وه‌دو دوو كه‌سه‌، واته‌ له‌سه‌دا 13‌و پۆینت 927ی سه‌رجه‌م دانیشتووانی عێراق"، به‌مه‌ش به‌پێی قسه‌ی‌ ئه‌و ئه‌ندامه‌ی لیژنه‌ی‌ دارایی "پشكی هه‌رێم له‌ بودجه‌ی‌ عێراقدا 900 ملیار و 130 ملیۆن و 226 هه‌زار دیناری دیكه‌ زیاد ده‌كات".

له‌لایه‌كی دیكه‌وه‌، لیژنه‌كه‌ی حكومه‌تی عێراق كه‌ تایبه‌ت به‌ پێداچوونه‌وه‌ به‌ پڕۆژه‌یاسای بودجه‌ی‌ 2019 پێكهێنراوه‌ به‌ ئاماده‌بوونی نوێنه‌رانی هه‌رێمی كوردستان یه‌كه‌مین كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجامدا.

483 جار خوێندراوەتەوە
12/11/2018

بابەتی زیاتر