Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

سەرکۆماری عێراق بەرەو ئیمارات بەڕێکەوت



په‌یام

بەیانی ئەمڕۆ دووشەممە سەرکۆماری عێراق، بەرھەم ساڵح لە دووەم وێستگەی گەشتەکەیدا کە دوێنێ یەکشەممە بۆ وڵاتانی کەنداو دەستیپێکرد لە کوێت-ەوە بەرەو ئیمارات بەڕێکەوت.


نووسینگەی سەرۆکایەتی کۆماری عێراق لە راگەیەندراوێکدا رایگەیاندووە، بەیانی ئەمڕۆ سەرکۆمار، بەرھەم ساڵح لەگەڵ شاندی یاوەری، کوێت-یان جێھێشت و بەرەو ئیمارات بەڕێکەوتن.

دوێنێ یەکشەممە بەرھەم ساڵح لە میانی سەردانەکەی بۆ کوێت لەگەڵ میری ئەو وڵاتە، سەباح ئەحمەد جابر سەباح کۆبوویەوە کە تیایدا پتەوترکردنی پەیوەندییە دووقۆڵییەکانی نێوان ھەردوو وڵات لەگەڵ دۆسییە ھەڵپەسێردراوەکان، ھەروەھا ئەنجامی کۆنگرەی دووبارە بنیاتنانەوەی عێراق کە لە ماوەکانی رابردوودا لە کوێت بەڕێوەچوو تاوتوێ کران.

290 جار خوێندراوەتەوە
12/11/2018

بابەتی زیاتر