Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

به‌له‌مێكی‌ دیكه‌ی‌ په‌نابه‌ران له‌ ده‌ریای‌ ئیجه‌دا ژێر ئاو كه‌وت


په‌یام

به‌له‌مێكی‌ دیكه‌ی‌ په‌نابه‌ران له‌ ده‌ریای‌ ئیجه‌دا ژێر ئاو كه‌وت و، 10 په‌نابه‌ر بێسه‌روشوێنن.

به‌ره‌به‌یانی‌ ئه‌مڕۆ له‌ كه‌ناراوه‌كانی شارۆچكه‌ی دیكیلیی سه‌ر به‌ پارێزگای ئیزمیری‌ توركیا، به‌له‌مێكی‌ په‌نابه‌ران به‌ 12 سه‌رنشینه‌وه‌ ژێر ئاو كه‌وتووه‌.
به‌پێی‌ میدیاكانی‌ توركیا "دوو په‌نابه‌ری‌ نێو به‌له‌مه‌كه‌ له‌ كاتژمێر شه‌ش و 20 خوله‌كی‌ به‌یانی‌ كه‌ به‌ مه‌له‌كردن توانیوایانه‌ خۆیان ڕزگار بكه‌ن، زانیاریی‌ ئه‌وه‌یان داوه‌ 10 په‌نابه‌ری‌ دیكه‌یان له‌گه‌ڵ بووه‌".
تیمه‌كانی فریاكه‌وتنی‌ توركیا له‌ شوێنی‌ نوقمبوونی‌ به‌له‌مه‌كه‌ سه‌رقاڵی‌ گه‌ڕان و پشكنینن، به‌ڵام هێشتا نه‌یانتوانیوه‌ هیچ كام له‌و په‌نابه‌رانه‌ بدۆزنه‌وه‌.
تا ئێستاش هیچ زانیارییه‌ك سه‌باره‌ت به‌ ناسنامه‌ی‌ په‌نابه‌ره‌كان ئاشكرا نه‌كراوه‌.


283 جار خوێندراوەتەوە
12/11/2018

بابەتی زیاتر