Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

په‌رله‌مانتارێكی عێراقی: ره‌نگه‌ هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكان ناوه‌راستی ساڵی ئاینده‌ ئه‌نجامبدرێت


په‌یام

په‌رله‌مانتارێكی عێراق ئاشكرایده‌كات هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكانی عێراق له‌ واده‌ی خۆیدا ئه‌نجام نادرێت و پێده‌چێت بۆ ناوه‌ڕاستی ساڵی داهاتوو دوابخرێت.

ته‌ها دیفاعی، ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران له‌ فراكسیۆنی چاكسازی و بنیاتنان  له‌ لێدوانێكی‌ رۆژنامه‌وانی‌ دا ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌كات، ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران كارده‌كات له‌سه‌ر هه‌مواری یاسای هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكان و هه‌وڵدان بۆ رێككه‌وتن له‌سه‌ر دیاریكردنی واده‌یه‌كی نوێ بۆ ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنه‌كه‌، له‌ ناوه‌ڕاستی ساڵی داهاتو بێت یاخود واده‌یه‌كی تر كه‌ به‌پێی خواستی كۆمسیۆن بێت بێت.

هه‌روه‌ها ئاماژه‌ به‌وه‌ش ده‌كات "هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكان به‌پێی یاسا واده‌كه‌ی دیاریكراوه‌ كه‌ له‌ كۆتایی ئه‌مساڵدا ئه‌نجامبدرێت، به‌ڵام ئه‌و واده‌یه‌ گونجاو نیه‌ بۆ كۆمسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌كان بۆ ته‌واوكردنی ئاماده‌كارییه‌ لۆجستی و هونه‌رییه‌كان .

له‌ دانیشتنی رۆژی شه‌ممه‌ی رابردویدا، ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌رانی‌ عێراق، بڕیارێكی تایبه‌تی ده‌ركرد بۆ ده‌ستبه‌كاربونه‌وه‌ی كۆمیسیۆنی هه‌ڵبژاردنه‌كان، كه‌ پێشتر به‌هۆی ساخته‌كاریی له‌ هه‌ڵبژاردنه‌كانه‌وه‌، كاره‌كانیان سڕكرابو

144 جار خوێندراوەتەوە
12/11/2018

بابەتی زیاتر