Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

هەولێر.. بریندارێكی دیكەی ئاهەنگەكەی كه‌سنه‌زان گیانی لە دەستدا

په‌یام

پاشئەوەی لە ئاهەنگێكی بووك گواستنەوەدا لەسەر سەرچۆپی لە ناحیه‌ی‌ کەسنەزانی‌ شاری‌ هه‌ولێر شەڕو تەقە لەنێوان دوو بنەماڵە روویداو گەنجێكی تەمەن 18 ساڵ کوژرا، ئەمڕۆش یەکێکی دیکە لە 5 بریندارەکەی رووداوەکە لە نەخۆشخانە گیانیلەدەستدا. 

هۆگر عەزیز، وتەبێژی پۆلیسی هەولێر رایگەیاند، نیوەڕۆی ئەمڕۆ دووشەممە 12/11/2018 یەكێكی دیكە لە بریندارانی ئاهەنگەكەی كەسنەزانی سەر بە پارێزگای هەولێر بەهۆی سەختی برینەكەیەوە گیانی لەدەستداوە.

وتەبێژی پۆلیسی هەولێر راشیگه‌یاند: ئه‌و كەسە ناوی (زوهێر جەعفەر)ەو خەڵكی پارێزگای هەولێرە و لە ئاهەنگەكەی كەسنەزان گوللە بەر سەری كەوتبوو، ئەمڕۆش بەهۆی سەختی برینەكەیەوە گیانی لەدەستدا.

هەینی رابردوو 9/11/2018 ، لە ئاهەنگێكی بووك گواستنەوەدا لە شاری هەولێر كەسێك بەهۆی شەڕ و دەمەقاڵێوە كوژراوە و چه‌ند كەسێكی دیكەش برینداربوون.

427 جار خوێندراوەتەوە
12/11/2018

بابەتی زیاتر