Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

ئێران ئاماده‌یه‌ كه‌شتییه‌ نه‌وتییه‌كانی خۆی له‌ هه‌ر هێرشێك بپارێزێت

په‌یام

به‌رپرسێكی سه‌ربازی ئێران رایده‌گه‌یه‌نێت: وڵاته‌كه‌ی ئاماده‌یه‌ كه‌شتییه‌ نه‌وتییه‌كانی خۆی بپارێزێت ئه‌گه‌ر هاتوو له‌ رێره‌وه‌ ده‌ریاییه‌كاندا، رووبه‌ڕووی هه‌ر هه‌ڕه‌شه‌یه‌ك ببنه‌وه‌. 

مه‌حمود موسه‌وی یاریده‌ده‌ری كاروباری ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی فه‌رمانده‌یی هێزی ده‌ریاوانی سوپای ئێران، رایگه‌یاند.  سوپای ئێران هه‌رده‌م ئاماده‌یه‌ كه‌شتییه‌ بارزگانییه‌كانی وڵات له‌ هه‌ر هه‌ڕه‌شه‌یه‌ك ئه‌گه‌ر هاتوو رووبه‌ڕووی ببنه‌وه‌، بپارێزێت.

ئه‌و به‌رپرسه‌ سه‌ربازییه‌ی‌ ئێران ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا كه‌ بوونی هه‌ر كێشه‌ و گرفتێك بۆ گواستنه‌وه‌ی نه‌وت و كاری بازرگانی له‌ ده‌ریای نێوده‌وڵه‌تیدا، پێچه‌وانه‌ی یاسا و نه‌ریته‌كانی نێوده‌وڵه‌تیی بێت، ئه‌وا كارێكی ره‌تكراوه‌یه‌و مایه‌ی قبووڵكردن نییه‌.

هه‌فته‌ی رابردوو، نێرده‌ی تایبه‌تی ئه‌مریكا له‌ باره‌ی تاران، برایان هۆك،  هۆشداری دابوو له‌وه‌ی رێگه‌ نه‌ده‌رێت كه‌شتییه‌ نه‌وتییه‌كانی ئێران بچنه‌ ناو به‌نده‌ر یان ده‌ریا هه‌رێمییه‌كانه‌وه‌.
برایان هۆك ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه‌، هه‌ر لایه‌نێك ئاسانكاری بۆ ئه‌و كۆمپانیانه‌ی ئێران كه‌ سزاكانی ئه‌مریكا ده‌یانگرێته‌وه‌ بكه‌ن، ئه‌وا ئه‌و لایه‌نه‌ له‌ لایه‌ن ئه‌مریكاوه‌ رووبه‌ڕووی سزا ده‌بێته‌وه‌.


272 جار خوێندراوەتەوە
12/11/2018

بابەتی زیاتر