Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

هه‌رێم و ناوه‌ند له‌سه‌ر خاڵه‌ گومرگییه‌كان رێكده‌كه‌ون

په‌یام

به‌مه‌به‌ستی لێكتێگه‌یشتن و رێككه‌وتن له‌سه‌ر هه‌ڵگرتنی خاڵه‌ گومركییه‌كانی نێوان هه‌رێمی كوردستان و حكومه‌تی به‌غدا به‌وته‌ی‌ به‌رپرسێكی‌  هه‌رێم رێككه‌وتنێكی‌ لێكتێگه‌یشتنی‌ سه‌ره‌تایی واژۆكراوه‌.

ساماڵ عه‌بدولره‌حمان، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی گومركی هه‌رێمی كوردستان رایده‌گه‌یاند،  له‌ دوا كۆبوونه‌وه‌مان له‌گه‌ڵ شاندی عێراق گه‌یشتینه‌ كۆنووسێك كه‌ 27 خاڵ له‌خۆده‌گرێت و یه‌كێك له‌ خاڵه‌ جه‌وهه‌رییه‌كانی ئه‌و كۆنووسه‌ لابردنی ئه‌و خاڵه‌ گومركییانه‌یه‌ كه‌ له‌ نێوان هه‌رێم و ناوه‌ند دانراون، له‌ دوای‌ رووداوه‌كانی‌ 16ی‌ ئۆكتۆبه‌ره‌وه‌.  

ساماڵ عه‌بدولره‌حمان وتیشی "له‌ئێستاوه‌ ئه‌و رێكارانه‌ی كه‌ پێویستن له‌ناو گومرگدا ده‌ستمان پێیكردووه‌ و دوای ته‌واوبوونی كۆبوونه‌وه‌كه‌ش، شاندێكی هه‌رێم به‌ره‌و به‌غدا به‌ڕێكه‌وت بۆ یه‌كخستنه‌وه‌ی رێنمایی و رێكاره‌كان، ئه‌وه‌ی په‌یوه‌سته‌ به‌ خاڵه‌ گومركییه‌كان له‌ ئه‌ستۆی حكوومه‌تی عێراقدایه‌".


199 جار خوێندراوەتەوە
12/11/2018

بابەتی زیاتر