Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

سوپای ئیسرائیل بۆردومانی غه‌ززه‌ ده‌كات و حه‌ماسیش به‌ موشه‌ك وه‌ڵام ده‌داته‌وه‌



په‌یام

لە ئەنجامی هێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر کەرتی غەززە، چوار فەڵەستینی دیکە کوژران و هەشتی دیکەش برینداربوون. 


وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی فەڵەستین، ئەشرەف قودرە لە راگەیەندراوێکدا ئاشکرایکرد ئەو هاووڵاتییە فەڵەستینییەی دوێنێ لە ئەنجامی هێرشی سوپای ئیسرائیل بۆ سەر شاری رەفەح باشووری کەرتی غەززە بریندارببوو، گیانی لەدەستداوە. لە دوێنێشەوە تا ئێستا ژمارەی ئەو کەسانەی کوژراون بۆ چوار کەس بەرزبوویەوە. 

ئەشرەف قودرە وردەکاریی سەبارەت بە دۆخی تەندروستی هەشت بریندارەکە نەداوە. 

فڕۆکەکانی ئیسرائیل لەدوای وەستان بۆ ماوەی چەند کاتژمێرێک، سەرلەنوێ دەستیان بە هێرشەکانیان بۆ سەر کەرتی غەززە کردەوە. لە دوایین هێرشەکاندا بۆ سەر خۆرئاوای کەرتی غەززە، ناوەندێکی سەربە حکوومەت و دوو پێگەی سەربازیی باڵی سەربازیی جیهادی ئیسلامیی، سەرایا قودس کراونەتە ئامانج. 

ئەو هێرشانە هیچ قوربانییەکی لێنەکەوتووەتەوە. هێرشەکانی پێشووتری ئیسرائیل ببوونە هۆی داڕوخانی شەش بینا کە یەکێکیان بینای کەناڵی ئاسمانی ئەقسایە. 

هاوکات دەزگای راگەیاندنی گشتیی ئیسرائیل (ماکان) بڵاویکردەوە لە ئەنجامی ئاراستەکردنی ژمارەیەک مووشەک لە غەززەوە بۆ باشووری ئیسرائیل، پاسێک کراوەتە ئامانج و بووەتە هۆی برینداربوونی ٣٠ ئیسرائیلی. لە لایەکی دیکەوە دەزگای فریاکەوتنی سەرەتایی ئیسرائیل، ئەستێرەی داوودی سوور، بڵاویکردەوە لە ئەنجامی کەوتنەخوارەوەی مووشەکێک لە شاری عەسقەلان، ئیسرائیلییەک کوژراوە و یەکێکی دیکەش بە سەختی برینداربووە. لای خۆشییەوە کەناڵی ئاسمانی ئەقسا دیمەنی ساتی کردنە ئامانجی پاسێکی کە دەیان سەربازی ئیسرائیلی هەڵگرتبوو، بڵاوکردەوە. 


270 جار خوێندراوەتەوە
13/11/2018

بابەتی زیاتر