Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان داواده‌كات بۆردومانكردنی غه‌ززه‌ رابگیردرێت


په‌یام

هێرشه‌كانی سووپای قه‌واره‌ی‌ جوله‌كه‌ بۆ سه‌ر كه‌رتی غه‌ززه‌ كاردانه‌وه‌ی لێده‌كه‌وێته‌وه‌و نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كانیش هۆشداریی له‌ ده‌ستپێكی جه‌نگێكی تراژیدیی گه‌وره‌ ده‌دات. فڕۆكه‌ جه‌نگییه‌كانی ئیسرائیلیش بۆردومانی كه‌ناڵی "ئه‌لئه‌قسا"یان كرد.

ئه‌نتۆنیۆ گوته‌رێس سكرتێری گشتی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان له‌باره‌ی هێرشه‌كانی جوله‌كه‌ بۆ نسه‌ر كه‌رتی غه‌ززه‌ ڕایگه‌یاند: پێویسته‌ ده‌ستبه‌جێ رێگری له‌ بارگرژی غه‌ززه‌ بكرێ، به‌ پێچه‌وانه‌وه‌ جه‌نگێكی تراژیدی گه‌وره‌ی ده‌ستپێ ده‌كات.

گۆتێرس باسیله‌وه‌شكرد خۆی چه‌ند مانگێك له‌ غه‌ززه‌ بووه‌و وتیشی: ئه‌و ئازارانه‌ی كه‌ خه‌ڵكی غه‌ززه‌ ده‌یكێشێ نموونه‌ی نییه‌، به‌ راستی به‌ندیخانه‌یه‌كی زۆر گه‌وره‌یه‌ كه‌ تێدا ژماره‌یه‌كی زۆر به‌ندكراو هیوایان به‌ داهاتوو نه‌ماوه‌. 

هاوكات له‌ ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا یه‌كێتی ئه‌وروپا ڕایگه‌یاند به‌رزبوونه‌وه‌ی بارگرژی ئه‌م چه‌ند كاتژمێره‌ی دوایی له‌ كه‌رتی غه‌ززه‌ جێگه‌ی نیگه‌رانییه‌ و بانگهێشتی به‌په‌له‌ی بۆ كۆتایهێنان به‌ گشت چالاكییه‌كانی توندوتیژی كرد.

له‌لایه‌كی تره‌وه‌ سوپای ئیسرائیل له‌ غه‌ززه‌ بۆردومانی بینای كه‌ناڵی " ئه‌لئه‌قسا"ی سه‌ر به‌ بزوتنه‌وه‌ی حه‌ماسی‌ كرد.

فڕۆكه‌ جه‌نگییه‌كانی سوپای ئیسرائیل 10 موشه‌كیان ئاراسته‌ی بینای كه‌ناڵی "ئه‌لئه‌قسا" كرد له‌ غه‌ززه‌و به‌هۆیه‌وه‌ به‌ته‌واوه‌تی بینای كه‌ناڵه‌كه‌ خاپوور بوو، به‌ڵام پاش ماوه‌یه‌ك وه‌ستانی كه‌ناڵی‌ ئه‌لئه‌قسا له‌شوێنێكی تره‌وه‌ ده‌ستی به‌په‌خش كرده‌وه‌.

له‌ ماوه‌ی‌ هه‌شت مانگی‌ ڕابردوودا 200 فه‌ڵه‌ستینی‌ به‌ ده‌ستی‌ سه‌ربازانی‌ ئیسرائیل كوژراون.

180 جار خوێندراوەتەوە
13/11/2018

بابەتی زیاتر