Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

ئه‌ردۆگان: تۆماره‌ ده‌نگییه‌كانی كوشتنی خاشقچی به‌هه‌موو مانایه‌ك كاره‌ساته


په‌یام

سه‌رۆككۆماری توركیا دڵنیایه‌ له‌وه‌ی فه‌رمانی كوشتنی خاشقچی له‌لایه‌ن گه‌وره‌ به‌رپرسانی سعودیه‌وه‌ ده‌ركراوه‌و  ڕایگه‌یاند: تۆماره‌ ده‌نگییه‌كانی كوشتنی خاشقچی به‌هه‌موو مانایه‌ك كاره‌ساته‌.  


ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان، سه‌رۆككۆماری توركیا،كه‌ ئێستا بۆ یادكردنه‌وه‌ی تێپه‌ڕینی 100 ساڵ به‌سه‌ر وه‌ستانی جه‌نگی جیهانی یه‌كه‌م له‌ پاریسه‌ به‌ میدیاكانی ڕاگه‌یاند: سه‌رۆكانی ئه‌مریكا و فه‌ڕه‌نسا و ئه‌ڵمانیا گوێیان له‌  تۆماره‌ ده‌نگییه‌كانی كوشتنی خاشقچی گرتووه‌و  زۆر پێی نیگه‌ران بوون، له‌به‌رئه‌وه‌ی  تۆماره‌ ده‌نگییه‌كان به‌ڕاستی به‌هه‌موو مانایه‌كه‌وه‌ كاره‌ساتباره‌.

سه‌رۆككۆماری توركیا ده‌ڵێت: بكوژه‌كان له‌نێو 18 گومانلێكراوه‌ ده‌ستگیركراوه‌كاندان، ئه‌وان داوایان كردووه‌ ناوی ئه‌و كه‌سه‌ ئاشكرابكرێت كه‌ فه‌رمانی كوشتنی خاشقچی داوه‌و ئه‌ردۆغان جارێكی‌ تریش جه‌ختیكرده‌وه‌ كه‌ شا سه‌لمانی‌ پاشای‌ سعودیه‌ هیچ ئاگاداری‌ تاوانه‌كه‌ نه‌بووه‌.

سه‌رۆككۆماری توركیا وتوشیه‌تی: به‌رپرسانی ده‌زگای هه‌واڵگری سعوودیه‌ كاتێ گوێیان له‌ تۆماره‌ ده‌نگییه‌كه‌ گرتووه‌ تووشی شۆكبوون و به‌به‌رپرسانی ده‌زگای هه‌واڵگری توركیایان ڕاگه‌یاندووه‌: بكوژه‌كان هیرۆیینیان به‌كارهێناوه‌، چونكه‌ ته‌نیا كاریگه‌ری هیرۆیین وا له‌ مرۆڤ ده‌كات به‌مشێوه‌یه‌ دڕنده‌ بێت و ئه‌م جۆره‌ كاره‌ قێزه‌ونه‌ ئه‌نجامبدات. 

رۆژی دووی تشرینی یه‌كه‌می ئه‌مساڵ جه‌مال خاشقچی ڕۆژنامه‌نوسی دیاری به‌ڕه‌گه‌ز سعودی سه‌ردانی كۆنسوڵخانه‌ی سعودیه‌ی له‌ ئیسته‌نبووڵ كرد، به‌ڵام له‌و كاته‌وه‌ بێسه‌روشوێن بوو دواتردوای نزیكه‌ی 20 رۆژ، سعودیه‌ كوژرانی رۆژنامه‌وانه‌كه‌ی له‌ناو كۆنسوڵخانه‌كه‌ی ئیسته‌نبووڵ پشتڕاستكرده‌و به‌پێی دواین زانیاریش ته‌رمی خاشقچی له‌ مادده‌یه‌كی كیمیای به‌هیزدا توێنراوه‌ته‌وه‌.

254 جار خوێندراوەتەوە
13/11/2018

بابەتی زیاتر